ئه‌مه‌ريكا سزاى دارايى ده‌خاته سه‌ر "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"
K24 – هه‌ولێر
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، سزاى ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ده‌دات، كه له رووى داراييه‌وه هاوكارى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه ده‌كه‌ن و له وڵاتانه‌وه گه‌نجان هانده‌ده‌ن بچنه ريزى ئه‌و "داعش"ه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌ر"، بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى خه‌زنه ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌يان، سزاى دارايى خستووه سه‌ر 15 كه‌سايه‌تى كه هاوكارى و پاڵپشتى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"يان كردووه.
ئاده‌م جى سازۆبين، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى تيرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان و شووشتنه‌وه‌ى پاره، له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، گوتى: "سزاكانى وه‌زاره‌تى خه‌زنه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر ئه‌و 15 كه‌سايه‌تييه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وهه‌ڵوێسته گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نايه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه داراييه‌كانى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه ئيسلامييه وشك بن و له سوودوه‌رگرتن له سيسته‌مى دارايى نێوده‌وڵه‌تى بێبه‌ش بن".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئه‌مه‌ريكا، 10 كه‌س و 5 پێنج گروپى له رێزى تيرۆريستانى بيانيدا پۆلێنكردووه، كه هاووڵاتييانى فه‌ره‌نسا و بريتانيايان تێدايه.
له‌و به‌ياننامه‌يه‌ى وه‌زاره‌تى خه‌زنه ئه‌مه‌ريكادا هاتووه، ئه‌و پۆلێنكردنه بۆ به سزادانى دارايى ئه‌و كه‌سانه به پاڵپشتى و هاوكارى دارايى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه داراييه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، جيا له‌و كێڵگه نه‌وتييانه‌ى له نێوخاكى سووريا و عێراق ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون و نه‌وته‌كانييان له رێگاى قاچاغه‌وه ده‌فرۆشێت، له‌لايه‌ن گروپ و كه‌سايه‌تييه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاوه، هاوكار ده‌كرێت.