لۆران فابيۆس: رووسيا زۆر ده‌دوێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، ره‌خنه له رووسيا ده‌گرێت و ده‌ڵێت، مۆسكۆ له باره‌ى سوورياوه زۆر ده‌دوێت و هيچ كردارێكى نييه له ژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015)، لۆران فابيۆس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند: "فه‌ره‌نسا گورزى ئاسمانى له داعش وه‌شاندووه، به‌ڵام تا ئێستا رووسيا ئه‌وه‌ى نه‌كردووه".
ره‌خنه‌كانى فابيۆس، له‌دواى وته‌كانى ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسياوه دێت، كه له كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له نيويۆرك پێشكه‌شيكرد، كه تێيدا داواى پێكهێنانى به‌ره‌كى نوێى كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، له پێناو له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
دوێنێ دوو شه‌ممه، سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياند، كه وه‌شاندنى گورزى ئاسمانى له‌لايه‌ن فڕۆكه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانى داعش، له‌نێو خاكى سووريا، به‌دوور نازانێت.
له هه‌مان كاتدا، رووسيا به‌رده‌وامه له به‌هێزكردنى پێگه‌ى سه‌ربازى خۆى له سووريا و بنياتنانى دووبنكه‌ى پێشكه‌وتووبى سه‌ربازى له كه‌ناراوه‌كانى رۆژئاواى ئه‌و وڵاته.
لۆران فابيۆس جه‌ختى له‌سه‌ر گوته‌كانى كرده‌وه‌و رايگه‌ياند: "ئه‌وه له ناوه‌ڕۆكه‌وه گرنگى خۆى هه‌يه، گورز وه‌شاندنى راسته‌قينه‌يه له داعش، نه ته‌نها له راگه‌ياندنه‌كانه‌وه ئه‌و گورزانه بوه‌شێنرێن".
گوتيشى: "هاوكێشه‌كه زۆر ساده‌يه، ئه‌وه‌ى دژى داعشه ئه‌وانه‌ن كه گورزييان لێده‌وه‌شێنن".
فه‌ره‌نسا، يه‌كێكه له ئه‌ندامانى وڵاتانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، هه‌ر چه‌نده له سه‌ره‌تادا ئاماده‌نه‌بوو گورزى سه‌ربازى له دژى داعش له‌نێو خاكى سووريا بوه‌شێنێت، به‌ڵام رۆژى چوار شه‌ممه 16.9.2015، به‌هۆى داگيركردنى رووبه‌رێكى زۆرى پارێزگاى حه‌له‌ب و ده‌رهێنانى له‌ژێر ده‌ستى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، فه‌ره‌نسا بڕياريدا چاو به ستراتيژيه‌تى شه‌رى دژى داعش بخشێنێته‌وه‌و بڕياريدا له‌نێو خاكى سوورياش گورزى ئاسمانى له چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بوه‌شێنێت.