كۆمپانياى ئه‌پڵ 13 مليۆن مۆبايلى ديكه‌ى خسته‌ بازاڕه‌وه‌

Kurd24

K24 – ھەولێر

كۆمپانياى ئه‌پڵ، ته‌نيا له‌ ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا 13 مليۆن مۆبايلى ئايفۆرنى جۆره‌كانى 6s و 6sPlus فرۆشتووه‌.

دوێنى دووشه‌ممه‌ (28.9.2015) ماڵپه‌رى"ati news" بڵاويكردووه‌ته‌وه‌: "تیم كوك، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رایگەیاندووه‌كاردانەوەی كڕیاران زۆر جوان بوو، ئێمە هەوڵدەدەین لە رۆژی 9 ی ئۆكتۆبەردا ژمارەیەكی زیاتر لە ئایفۆنی جۆرەكانی 6s و6sPlus بگەیەنینە زۆرێك لە وڵاتان".

هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه‌: "ئامێرە نوێیەكانی ئێستا لە زیاتر لە 40 وڵات بەردەستن‌و لە رۆژی 9 ی ئۆكتۆبەری ئایندەشدا دەگەنە زیاتر لە 130 وڵاتی جیهان".

ئەو فرۆشتنە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی ئەو كۆمپانیایەیە، ژمارەی پێوانەیی پێشتر بۆ ئەو ئایفۆنەی كە ساڵی 2014 خستیە بازاڕەوە لە كۆتایی پشوی هەفتەی یەكەمدا فرۆشتنی 10 ملیۆن ئامێر بوو.