مێركڵ: دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام ئاسان نییه
K24- هه‌ولێر
راوێژكاری ئەڵمانیا، ھۆشداری سەبارەت بە پێكھێنانی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا دەدات.
دوێنێ سێشه‌ممه (29.9.2015) ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئەگەر نه‌توانرێ ئاسایش بۆ ناوچه‌ی ئارام مسۆگه‌ر بكرێ، ئەوا رەوشەكە لە سربرینتشا خرابتر دەبیت و ئه‌وپه‌ڕی نا ئومێدی سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازه‌ی توركیا ده‌ربڕی. لە ساڵی 1995 زیاتر لە ھەشت ھەزار موسڵمانی شاری سربرینتشا، لەلایەن ھێزەكانی سڕبیاوە كوژران.
مێركڵ له‌و گوتاره‌یدا كه له شاری نیۆیۆڕك، له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كرگتووه‌كان ڕای گه‌یاندبوو، نه‌یشارده‌وه كه ترسی لەوە ھەیە، چەكدارانی داعش ھێرش بكەنە سەر ئەو ناوچەیە و ژیانی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه‌ی له‌وێ داڵده‌دراون بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، فڕانسوا ھۆڵاند، سەرۆكی فەڕەنسا، رایگەیاند كە وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازی ناوچه‌ی ئارام ده‌كات و گوتیشی: "لۆران فابیۆس (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا) توێژینه‌وه له‌سه‌ر سنووری ئه‌و ناوچه‌یه و چۆنییه‌تی پاراستنی ده‌كات". ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دانانی ئه‌و ناوچه ئارامه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سوورییانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون".
توركیا و هه‌ندێك له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، پێشنیازی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان كردووه و داویانه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تێیدا به‌پێی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو كارێكی سه‌ربازی و جوڵه‌یه‌كی ئاسمانی قه‌ده‌خه ده‌كرێت و سنووره‌كانی توركیاش ده‌پارێزێت.
دوێنێ دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو (28.9.2015) دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری زۆرینه‌ی سه‌رۆكه‌كانی دونیا له نیویۆڕۆك ده‌ستی پێ كرد. دانیشتنی ئه‌م جاره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی تێیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌یه.