سه‌رۆكی یه‌مه‌ن: ئێران ھەوڵدەدات وڵاتەكەمان وێران بكات
K24- هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی باب ئەلمەندەب، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ده‌ست ئه‌زموونی ئێران بپارێزن.
عەبد ڕەببو مەنسوڕ ھادی، سەرۆكی یەمەن، گوتارێكی لە كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش كرد و ڕایگه‌یاند كە ئێران ھاوكاری كەمینەیەكی شیعە، لە یەمەن دەكات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "ئێمە شەڕ دەكەین بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان بپارێزین و یەمەن لەسەر دەستی ئەزموونی ئێران نەكەوێت، كە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی باب ئەلمەندەبە".
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، كە ئێران بەھیچ شێوەیەك دەستوەردان لە كاروباری وڵاتان ناكات، بەڵكوو ئێران پشتگیریی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكە دەكات.
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو (28.9.2015) دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری زۆرینه‌ی سه‌رۆكه‌كانی دونیا له نیویۆڕۆك ده‌ستی پێ كرد. دانیشتنی ئه‌م جاره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانی تێیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌یه.