رووسيا هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر داعش ده‌ست پێده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا، بڕياريدا ده‌سه‌ڵات بداته ڤلاديمێر پوتين، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى، ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجامبدات و ئامانجيش له‌و رێگاپێدانه، وه‌شاندنى گورزى ئاسمانييه بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى داعش له‌نێو خاكى سووريا.
سێرگى ئيڤانۆف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (30.9.2015) رايگه‌ياند، كه ئه‌نجوومه‌نه ده‌سه‌ڵاتى به‌كارهێنانى سوپاى رووسياى داوه‌ته ڤلاديمێر پوتين، بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى خاكى رووسيا ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى ئه‌نجامبدات.
گوتيشى، ئه‌و رێگاپێدانه ياساييه په‌يوه‌ندى به گرژى و ململانێ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه‌وه هه‌يه، به‌تايبه‌تى قه‌يرانى سووريا.
ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا، ده‌سه‌ڵاتى يه‌كه‌مى ياسادانانى وڵاته‌كه‌يه و له به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانه، له كۆى 175 ئه‌ندامى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، 162 ئه‌ندام، به به‌ڵێ له به‌رژه‌وه‌ندى بڕياره‌كه ده‌نگييانداوه.
ده‌واى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و بڕياره، ئيڤانۆف بۆ ته‌له‌فزيۆنى فه‌رمى رووسيا گوتى: "ئامانجى سه‌ربازى بۆ ئه‌و پرۆسه‌يه، پێشكه‌شكردنى هاوكارى ئاسمانى هێزه چه‌كداره‌كانى سووريايه، له شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى".
په‌سه‌ند كردنى ئه‌و پرۆژه بڕياره‌ش، يه‌كێك بوو له‌و پێداويستييه ياساييه‌كان بۆ ڤلاديمێر پوتينى سه‌رۆكى وڵات، چونكه ئه‌و سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كانى رووسيايه.
پێشووتريش، له ئازارى 2014دا، ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا، رێگاى به تيمى بژارده‌ى تاكتيكى سوپاى وڵاته‌كه‌يدا، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كريمياى ئۆكرانيا، بخاته سه‌ر خاكى رووسيا.
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، ئيڤانۆڤ گوتى: "هه‌موو هاوكار و هاوپه‌يمانانمان ئه‌مڕۆ، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و بڕياره‌يان پێده‌گات، بێگومان وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسياش، ورده‌كارى زياترى پێده‌درێت".
به گوێره‌ى قسه‌كانى ئيڤانۆف، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى رووسيا، كاتييه و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى ياسايى نێوده‌وڵه‌تى، چونكه سه‌رۆكى سووريا به فه‌رمى داواى هاوكارى سه‌ربازى له رووسيا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، هاوكارى بكه‌ين.
ئيڤانۆف به‌بێ ئه‌وه‌ى جۆرى ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و ته‌كنه‌لۆژيايه باس بكات كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى سووريا به‌كارييان ده‌هێنێت، بۆ رۆژنامه‌وانان، گوتى: "سه‌رۆكى سووريا داواى له حكومه‌تى رووسيا كردووه هاوكارى سه‌ربازى بكات".
رووسيا به هاوپه‌يمانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا داده‌نرێت و له‌لايه‌ن ولاتانى خۆرئاوا، به هۆكارى به‌رده‌وامبوونى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
مۆسكۆ، به به‌رده‌وام هاوكارى سه‌ربازى له رێگاى فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌گه‌يه‌نێته ديمه‌شق و به‌مدواييه‌ش، ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاوييانكرده‌وه، كه رووسيا خه‌ريكى دامه‌زراندنى دوو بنكه‌ى سه‌ربازى پێشكه‌وتووه له كه‌ناراوه‌كانى رۆژئاواى سووريا.