سووريا.. 30 چه‌كدارى جيهادى كوژران
K24- ژوورى هه‌واڵ
له ئاكامى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سووريا، 30 چه‌كدارى جيهادى كوژران.
رێكخراوى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند كه 30 چه‌كدارى داعش به‌هۆى بۆردومانكردنى فرۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌ره‌نسا له سووريا كوژراون له نێوانيشان 12يان مێردمنداڵن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) رێكخراوى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌ره‌نسا سێ رۆژه ده‌ستى كردووه به بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش له‌سووريا و چه‌ندان گورزى له بنكه سه‌ربازييه‌كانى داعش وه‌شاندووه، له ئاكامدا 30 چه‌كدارى جيهادى كوژراون و 12 له‌و كوژراوانه مێردمنداڵن.
يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو، فرانسوا هۆڵاند، گوتبووى: "فرۆكه جه‌نگييه‌كانى فه‌ره‌نسا چه‌ندان گورزى كوشنده‌ى له بنكه سه‌ربازييه‌كان چه‌كدارانى داعشى تيرۆرست وه‌شاندووه".
فه‌ره‌نسا ئه‌ندامى وڵاتانى هاوپه‌يمانه، به‌شدارى له چه‌ند چالاكييه‌كى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعشى كردووه له عێراق، به‌ڵام پێشتر خۆى به‌دوورگرتبوو له به‌شداريكردنى شه‌ڕ له سووريا، چونكه ترسى هه‌بوو به به‌شداريكردنى له شه‌ڕى سووريا ببێته پشتگيرييه‌ك له هه‌ڵوێستى به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڵام له ئێسته‌دا ستراتيژى خۆى گۆڕيوه به‌ناوى "به‌رگريكردن و دژايه‌تى كردنى تيرۆر" شه‌ڕى داعش ده‌كات له سووريا.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.