زانكۆى قاهيره رووپۆش قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
زانكۆى قاهيره، بڕياريداوه، له ده‌سته‌ى وانه‌گوتنه‌وه‌و ياريده‌ده‌رى، له هه‌موو زانكۆ و په‌يمانگاكانى سه‌ر به‌و زانكۆيه مامۆستا ئافره‌ته رووپۆشه‌كان دووربخاته‌وه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى زانكۆى قاهيره، كه تێيدا هاتووه، ئه‌و بڕياره له پێناو چاكسازيكردنى كاره زانستى و فێركارييه‌كانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌تايبه‌تى قووتابيان و خوێندكاران.
دكتۆر جابر جاد نه‌سار، سه‌رۆكى زانكۆى قاهيره، گوتى: "بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆ، له‌دواى بڕياره‌كانى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى ميسر دێت، كه تايبه‌تن به ياساى پاراستنى زانكۆكان و خراوه‌ته به‌رده‌م راگرانى كۆلێژه‌كانى زانكۆى قاهيره".
لسيتى بڕياره‌كانى سه‌رۆكى زانكۆى قاهيره، راگرانى كۆلێژه‌كان سه‌رپشك ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى گونجاوترين رێكارى ياسايى، له‌نێوان كۆلێژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى كارئاسانى و يارمه‌تى پرۆسه‌ى خوێندن بدات.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ى ژنه رووپۆشه‌كانى ده‌سته‌ى فێركردنى زانكۆى قاهيره نازانرێت، به‌ڵام پێشبينى ده‌كرێت، ئه‌و بڕياره‌ى زانكۆ، په‌رچه‌كردارى جياواز به‌دواى خۆي‌دا بهێنێت، هه‌م له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكى بڕياره‌كه‌دا بن، به بيانووى تێكه‌ڵنه‌كردنى پرۆسه‌ى خوێندن به كاره ئايينييه‌كان، هه‌ميش له دژى ئه‌و بڕيارانه بوه‌ستنه‌وه و ئه‌و بڕيارانه به جياكارى ئايينى لێكبده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێت، تانه له‌و بڕيارانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى زانكۆكه بدرێت، له دادگاى ئيدارى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ده‌وڵه‌ت و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بكه‌ن.
زانكۆى قاهيره، له تشرينى دووه‌مى 2010، بڕياريدا، رێگا به‌هيچ ژنێكى رووپۆش نادرێت، كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى خوێندنى زانكۆ بێت، بچێته نێو حه‌ره‌مى و هۆڵه‌كانى خوێندن و وانه‌گوتنه‌وه.