خامه‌نائى هه‌ڕه‌شه له سعووديه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
له ئه‌گه‌ر راده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ى ته‌رمى حاجييه ئێرانييه‌كان، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران ده‌ڵێت: "له ئه‌گه‌رى ئه‌و كاره‌دا وه‌ڵامى توندمان ده‌بێت".
ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستانى سعووديه ته‌رمى حاجييه ئێرانييه‌كانى راده‌ست نه‌كاته‌وه، كه له رووداوى مه‌شعه‌رى مينا گيانييان له‌ده‌ست داوه، وه‌ڵامى توندمان بۆ ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
خامه‌نائى، له وتارێكيدا، به‌بۆنه‌ى ده‌رچوونى پۆلێك ئه‌فسه‌رى كۆلێژى زانسته ده‌رييه‌كانى له زانكۆى نوشه‌رى باكوورى ئێران، گوتيشى: "ئه‌گه‌ر سووكايه‌تى به ته‌رمى ئه‌و حاجييانه كرابێت، ئه‌وا وه‌ڵامێكى توندمان ده‌بێت و له ئه‌نجاميشدا عه‌ره‌بستانى سعووديه به‌رپرسيارێتى كاره‌كه‌ه‌ى خۆى هه‌ڵده‌گرێت".
رۆژى پێنجشه‌ممه 23ى ئه‌يلوولى 2015، له كاتى به‌جێهانى دواهه‌مين ئه‌ركه‌كانى حه‌ج له‌لايه‌ن حاجييان، له مه‌شعه‌رى مينا كه ره‌جمى شه‌يتانه، به‌هۆى دروستبوونى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى، نزيكه‌ى 769 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا و زياتر له 1000 حاجى ديكه‌ش بريندار بوون، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان بڵاوييان كرده‌وه، كه ژماره‌ى ئه‌و حاجييانه‌ى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و برينداربوونه، زۆر له‌و ژماره‌يه زياتره كه عه‌ره‌بستانى سعووديه بڵاويكردوونه‌ته‌وه.
ژماره‌ى ئه‌و حاجييه ئێرانييانه‌ى له رووداوه‌كه گيانييان له‌ده‌ستداوه، گه‌يشته 169 حاجى و زياتر له 298 حاجى ديكه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش بێ سه‌روشوێنن.