واشنتۆن به شێوه‌يه‌كى كاتى مه‌شق و راهێنانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا راده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن)، رايگه‌ياند، كه به مه‌به‌ستى چاوخشاندنه‌وه به به‌رنامه‌ى راهێنانى سه‌ربازى بۆ گروپه چه‌كداره ميانڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنى سورويا، به شێوه‌يه‌كى كاتى مه‌شق و راهێنانه‌كان راده‌گرێت.
پيته‌ر كۆك، گوته‌بێژى پنتاگۆن، گوتى: "به شێوه‌يه‌كى كاتى گواستنه‌وه‌ى جه‌نگاوه‌ره‌كانمان راگرتووه بۆ بنكه‌كانى مه‌شق و راهێنان بۆ وڵاتانى توركيا و ئه‌رده‌ن راگرتووه".
گوته‌بێژه‌كه گوتيشى: "به‌ڵام ناونووسينى جه‌نگاوه‌رانى گروپه چه‌كداره ميانڕه‌وه‌كانى سووريا به‌رده‌وامه"، هه‌روه‌ها رايگه‌ياند، كه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ى ده‌ستييان به مه‌شق و راهێنان كردووه، له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانييان به‌رده‌وام ده‌بن و كۆتايى پێنايه‌ت.
وابڕيار بوو، به‌رنامه‌ى واشنتۆن بۆ مه‌شق و راهێنانى جه‌نگاوه‌رانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه مه‌شقى سه‌ربازى به 5400 جه‌نگاوه‌ر بكات و بڕى 500 مليۆن دۆلارى ئه‌مه‌ريكيشى بۆ ته‌رخان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى له دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" و هاوكات رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا بجه‌نگن.
به‌پێى زانيارييه‌كانيش، تا ئێستا پنتاگۆن، ته‌نيا رێگا به دوو گرووپ داوه مه‌شقى سه‌ربازييان پێ بكرێت، كه گرووپێكيان 54 و ئه‌وه‌ى ديكه‌يان 70 جه‌نگاوه‌ر بووه.
هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌مه‌ريكا، هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكراى كرد، كه به‌شێك له‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ى له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌ى واشنتۆن، مه‌شقى سه‌ربازييان پێ كراوه، خۆيان و چه‌كه‌كانييان چوونه‌ته ريزى چه‌كدارانى "به‌ره‌ى نوسڕه"، كه گروپێكى جيهانى توندڕه‌ون و هاوكات ئۆپۆزيسيۆنى سوريان.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆى سوورياوه له ساڵى 2011، ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵيداوه چه‌ك و ته‌مه‌نى و هاوكارى سه‌ربازى بۆ ئۆپۆزيسيۆنى سووريا ره‌وانه بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، كه ئه‌و چه‌كانه به هه‌ڵه گه‌يشتووه‌ته ده‌ست گرووپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى وه‌ك "داعش" و "به‌ره‌ى نوسڕه"، كه له ريزى گروپه جيهادييه توندڕه‌وه‌كانن و له ليستى تيرۆرى نێوده‌وڵه‌تيدان، به‌تايبه‌تيش ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، كه پێشووتر هاوشێوه‌ى نه‌بووه.