ماليكى: ئه‌گه‌ر سعووديه سزا نه‌درێت ساڵى داهاتوو شيعه‌كان ناچنه حه‌ج
K24 – ژوورى هه‌واڵ
سكرتێرى گشتى حزبى ده‌عوه رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر بێت و عه‌ره‌بستانى سعووديه له‌سه‌ر خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ حاجيياندا، سزا نه‌درێت، ئه‌وا ساڵى داهاتوو رێگا به شيعه‌كان ناده‌م سه‌فه‌رى حه‌ج بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له نورى ماليكى، سكرتێرى گشتى حزبى ده‌عوه، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (30.9.2015)، گوتى: "نورى ماليكى رايگه‌ياندووه، پێويسته لێپێچينه‌وه له‌گه‌ڵ سعووديه‌دا بكرێت و له‌سه‌ر خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ميوانانى ماڵى خوا سزا بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت، ئه‌وا ساڵێكى داهاتوو رێگا ناده‌م شيعه‌كان سه‌ردانى ماڵى خوا بكه‌ن و فه‌ريزه‌ى حه‌ج به جێ بگه‌يه‌نن".
سه‌رچاوه‌كه روونيشى كرده‌وه، كه ئه‌و لێدوانه‌ى ماليكى دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌مساڵ حاجييان دووچارى چه‌ندين كاره‌سات بوونه‌ته‌وه‌و زۆرينه‌ى قوربانييه‌كانيش، حاجييه شيعه‌مه‌زهه‌به‌كانى ئێران، عێراق و به‌حرێنن، هه‌ندێكيش له‌و حاجييانه‌ى كه ئێستا بێ سه‌رو شوێنن، ئه‌وانه‌ن كه له‌لايه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌وه داواكراون.
رۆژى پێنجشه‌ممه 23ى ئه‌يلوولى 2015، له كاتى به‌جێهانى دواهه‌مين ئه‌ركه‌كانى حه‌ج له‌لايه‌ن حاجييان، له مه‌شعه‌رى مينا كه ره‌جمى شه‌يتانه، به‌هۆى دروستبوونى جه‌نجاڵى و قه‌ره‌باڵغى، نزيكه‌ى 769 حاجى گيانييان له‌ده‌ستدا و زياتر له 1000 حاجى ديكه‌ش بريندار بوون، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان بڵاوييان كرده‌وه، كه ژماره‌ى ئه‌و حاجييانه‌ى گيانييان له‌ده‌ستداوه‌و برينداربوونه، زۆر له‌و ژماره‌يه زياتره كه عه‌ره‌بستانى سعووديه بڵاويكردوونه‌ته‌وه.