سووريا: ناردنى هێزى ئاسمانى رووسيا له‌سه‌ر داواى ئه‌سه‌د بووه
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكايه‌تى سووريا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ناردنى هێزى ئاسمانى رووسيا بۆ وڵاته‌كه‌يان له‌سه‌رداواى به‌شار ئه‌سه‌د بووه.
نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى سووريا، له به‌يانێكدا رايگه‌ياندووه كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا له رێگه‌ى نامه‌يه‌كه‌وه داواى له ڤلادمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا كردووه هێزى ئاسمانى بنێرێته سووريا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به‌ڵام واشنتۆن نيگه‌رانه له زيادبوونى هه‌ژموونى رووسيا له‌سووريا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) نووسينگه‌ى سه‌رۆكايه‌تى سووريا، له به‌يانێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك بڵاويكرده‌وه كه فرۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا چه‌ندان گورزى كوشنده‌يان به‌مه‌به‌ستى پشتيوانى كردنى سوپاى سووريا له نه‌يارانى به‌شار ئه‌سه‌د وه‌شاندووه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه كه ناردنى هێزى ئاسمانى له‌لايه‌ن رووسياوه بۆ سووريا، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى سووريا بووه.
رووسيا پێشتر رايگه‌ياندبوو كه شتێكى سروشتييه دوو ده‌وڵه‌ت هاوكار و دۆست يه‌كتربن و پشتگيرى له يه‌كتر بكه‌ن، ئه‌وان ئاماده‌ن كه به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى سووريا له ناوه‌ڕاستى مانگى ئايارى ساڵى 2011 رووسيا پشتگيرى خۆى بۆ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌ياندو به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵيده‌دا به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوكارى سه‌ربازى و ديبلۆماسى ده‌كرد.