فه‌ره‌نسا: گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا داعشييان نه‌كردووه‌ته‌وه ئامانج
K24 – هه‌ولێر
فه‌ره‌نسا ره‌خنه له هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا ده‌گرێت و رايده‌گه‌يه‌نێت، كه ئه‌و هێرشانه چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"ييان نه‌كردووه‌ته ئامانج.
جان يڤيس لۆ دريان، وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30.9.2015) گوتى: "هێزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، خاكى سووريايان بۆردومان كردووه، به‌ڵام داعشييان نه‌كردووه‌ته‌وه ئامانج".
سه‌رچاوه‌يه‌كى ديبلۆماسى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، كه مه‌به‌ست گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، هاوكارى كردنى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريايه و له هێرشه ئاسمانييه‌كانيشدا، گروپه ئۆپۆزيسيۆنه‌كانى سوورياى بۆردومان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيشى كرده‌وه، كه بۆردومانكردنى گرووپه ئۆپۆزيسيۆنه چه‌كدارييه‌كان له‌لايه‌ن فڕۆكه‌كانى رووسياوه، له‌گه‌ڵ سياسه‌تى ئه‌و وڵاته‌دا يه‌كده‌گرێته‌وه كه له ساڵى 2012ه‌وه، پارێزگارى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كات له‌و وڵاته.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ى به‌و شوێنانه كرد، كه رووسيا بۆردومانى كردووه و رايگه‌ياند، فڕۆكه‌كانى رووسيا چه‌ند شوێنێكى نزيك شار حيمسيان بۆردومان كردووه، كه پارێزگاكه ده‌كه‌وێته رۆژئاواى سووريا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌ده.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه كه نه‌يويستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت، گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى حيمس بۆردومان كرابێت، ئه‌وا ئامانجى هێرشى ئاسمانى رووسيا، له‌ناوبردنى داعش نييه، به‌ڵكو پاڵپشتيكردنى ئه‌سه‌ده، با بزانين له بۆردومانه‌كانى داهاتوودا، رووسيا كێ بۆردومان ده‌كات؟".
رووسيا به هاوپه‌يمانێكى سه‌ره‌كى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا داده‌نرێت و له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى ئه‌و وڵاته له ساڵى 2011دا، به‌رده‌وام پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌سه‌د راگه‌ياندووه و هاوكارى سه‌ربازى گه‌ياندوووه‌ته ئه‌و وڵاته، به گوته‌ى رووسياش هاوكاريكردنى سه‌ربازى رژێمى ئه‌سه‌د، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشه، نه‌ك ئۆپۆزيسيۆنى سووريا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى رووسيا (په‌رله‌مان)، بڕيارى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى سوپاى رووسيا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات په‌سه‌ند كرد و دوا به‌دواى په‌سه‌ند كردنى ئه‌و بڕياره‌ش، بۆ يه‌كه‌مجاره فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام فه‌ڕه‌نسا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".