وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌داته‌وه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ورده‌كاری پێشڤه‌چوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كا.
پێشڤه‌چوونه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دوو میحوه‌ری جیاوه له شاری كه‌ركووك، وای لە جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا كردووه كه لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی بكات و تێیدا هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و چۆنییه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی شێوازی هێرشه‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1.10.2015) وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ريكا، لە میانەی گوتارێكیدا لە ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەرسامی خۆی بە سەركەوتنەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان دەربڕی و ڕاگەیاند كه پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە، بە ھاوكاری ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە چەندان گوند لە سنووری خۆرئاوای كەركووك و قەزای حەویجە ئازاد بكەن، گوتیشی: "كوردەكان سەركەوتنێكی گەورەیان لە ناوچەكەدا بەدەست ھێناوە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە سەره‌تای ئەم ھەفتەیە حەیدەر عبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتارێكی له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كرگتووه‌كان له شاری نیویۆرك پێشكەش كرد لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و گوتی: "عێراق بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شەڕی داعش دەكات، بێ ئەوەی ناوی پێشمەرگە بێنێت و باس لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بكات. گوتارەكەی جۆن كێری وەك وەڵامێك بوو بۆ عبادی، چونكە كێری باسی عێراقی نەكرد، بەڵكوو باسی لە قارەمانیەتی پێشمەرگە و سەركەوتنی كورد كرد لە ماوەی رابردوودا.
دوێنێ چوارشه‌ممه (30.9.2015) ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە پاڵپشتی فڕۆكەی جەنگیی ھاوپەیمانان لە ھەردوو میحوەری باشوور و رۆژئاوای كەركووك، لەپێنج قۆڵەوە ھێرشیان بۆ سەر چەكدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كرد سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا كه بریتی بوو له كۆنتڕۆڵكردنەوەی 11 گوند.