واشنتۆن و مۆسكۆ له‌سه‌ر پرسى هێرشه ئاسمانييه‌كان كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌ر پێكدادانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته، له ئاسمانى سووريا، واشنتۆن و مۆسكۆ بڕيارييانداوه كه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى له‌نێو هه‌ردوو وڵات‌دا ئه‌نجام بدرێت.
لاى خۆشيه‌وه، سێرگى لاڤفرۆف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانى وڵاتانى رۆژئاواى ره‌تكرده‌وه كه گوايه فرۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، بنكه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"ييان بۆردومان نه‌كردووه.
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، هه‌ريه‌ك له‌لاى خۆيه‌وه هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر بنكه‌كانى گروپه توندڕه‌و و تيرۆريسته‌كانى سووريا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌گه‌رى پێكدادانى فڕۆكه‌كانى ئه‌و دووڵاته، دوێنى چوار شه‌ممه (30.9.2015)، واشنتۆن و مۆسكۆ، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى له‌نێوان وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كانييان رێككه‌وتن.
سێرگى لاڤرۆف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه سه‌ربازييه‌كانمان له ناوچه‌كه، گه‌يشتووينه‌ته رێككه‌وتن".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، جۆن كيرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، كه پێويسته به خێرايى به‌رپرسى سه‌ربازانى هه‌ردوو وڵات كۆببنه‌وه، له‌وانه‌شه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (1.10.2015)، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
دوێنێ چوارشه‌ممه، بۆ يه‌كه‌مجاره فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، چه‌ند ناوچه‌يه‌كييان له‌نێو خاكى سووريادا بۆردومان كرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ريكا و هه‌ندێك له وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه له‌و بۆردومانانه ده‌گرن، گوايه مه‌به‌ست له بۆردومانه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى سووريايه، نه‌ك چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".