19 ملیۆن ژن له ئیران بێکارن

K24- ژوورى ههواڵ
رێژهى بێكارى ژنانى ئێرانى گهيشتووهته 78%، به جۆرێك دوو هێندهى رێژهى بێكارى پياوانه.
جێگری سەرۆك کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان رايدهگهيهنێ كه نزیکەی 78% ژنانی ئێران هیچ چالاکییەکی ئابوورییان نییە و رێژەی بێکاری لە نێو ژناندا دوو هيندهى بێكارى پیاوانە.
ئهمڕۆ شهممه (7.11.2015) شەهیندۆخت مەلاوێردی، جێگری سەرۆك کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان، ئامارە فەرمییەکانی ئێرانى ئاشکرا کرد كه رێژەی بەشداری ژنان لە چالاکییە ئابوورییەکاندا لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا نەگۆڕاوە تەنیا 12%ی ژنانی ئێران پیشەی فەرمییان هەیە و زیاتر لە 19 ملیۆن ژنیش بێکارن.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ناوەندی ئاماری ئێران، رێژەی بەشداری ژنان لە چالاکییە ئابوورییەکاندا کە تا بە دەسەڵات گەیشتنی مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سهرۆك كۆمارى پێشووى ئێران گەیشتبووە 17%، لە ماوەيهشهوه تاوهكوو ئێسته 7%ى دابەزیووە.