قهتهر هاوكاری بۆ كهمپهكانی كوردستان دهنێرێ
K24- ژووری ههواڵ
رێکخراوێکی فەرمیی قەتەری چوار پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات.
مانگی سووری قەتەری، بەھاوکاریی رێکخراوی یونسێف، بە بڕی 2.25 ملیۆن دۆلاری ئەمهریکی دوو پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ خاوێنکردنەوەی ئاوە پیسەکان و پاراستنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا، کە ماوەیەکی زۆرە لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون، جێبەجێ دەکات.
بڕیارە پڕۆژەی یەکەم لە کەمپی قوشتەپەی شاری ھەولێر ئەنجام بدرێت کە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریای تێیدا نیشتەجێن و پڕۆژەی دووەمیش لە کەمپی ئاشتی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
ههر ئهو ڕێكخراوه، پڕۆژەیەکی دیکەی لە بەردەستە بۆ گواستنەوەی ئاوی خاوێن بۆ ئاوارەکان لە کەمپی دارەشەکران لە هەولێر و کەمپی عەربەت لە سلێمانی کە پڕۆژەکە بڕی 793 هەزار دۆلاری ئەمهریکی تێ دەچێت.
کەمپی قوشتەپە 6285 ئاوارەی تێدا نیشتەجێیە 40%ـی ئاوارەکان منداڵن و ھەروەھا لە کەمپی ئاشتی لە شاری سلێمانی 7319 کەس نیشتەجێن.