خواردنى شه‌ربه‌تى مه‌عده‌نوس كێش داده‌به‌زێنێ
K24- ژووری هه‌واڵ
زۆرن ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ست زۆرى كێشیانه‌وه ده‌ناڵێنن، له كاتێكدا ناتوانن به‌هۆی قهڵهویانهوه هیچ جۆره وه‌رزشێك بكه‌ن.
پسپۆرانی بواری خۆراك رایانگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شیان كه‌م بكه‌نه‌وه، باشتر وایه پشت به هه‌ندێك خۆراك ببه‌ستن كه ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش، یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ش بریتییه له مه‌عده‌نوس.
مه‌عده‌نوس، رۆڵێكی كارایی هه‌یه له كه‌م بوونه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و رۆژانه یه‌ك شه‌ربه‌ت مه‌عده‌نوس له به‌یانیاندا بخۆرێت، ده‌بێته هۆی توانه‌وه‌ی چه‌ورییه‌كان له‌ش، جگه له‌مه‌ش چه‌ندین سوودی دیكه‌ی هه‌یه وه‌كوو به‌هێزكرنی پێست و قژ.