نيوزله‌ندا.. زێڕێكى زۆر له‌ژێر ئاودا ده‌دۆزرێته‌وه
K24 – ھەولێر
له ساته‌وه‌ختى پشكنين و پاككردنه‌وه‌ى به‌نده‌ره‌كانى نيوزله‌ندا له‌لايه‌ن تيمى ژێرده‌ريا گه‌ڕه‌كان، زێڕێكى زۆريان دۆزييه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29.9.2015) رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاويكرده‌وه: "تیمی ژێرده‌ريايى " 99 Crew Dive Team" له‌ساته‌وه‌ختى پاككردنه‌وه‌ى به‌نده‌ری ویلنگتۆنی پايته‌ختى نيوزله‌ندا، گه‌وهه‌رێكی زۆرییان دۆزییه‌وه كه له نزیكه‌ی 900 پارچه دراوی زێڕ پێكهاتبوو".
ئه‌ندامێكى تیمەكە بە رۆژنامەكەی راگەیاندووه: "تائێستا ئه‌و زێڕه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كراوه، بەڵام ئه‌و گه‌وهه‌ره به‌نرخانه ده‌فرۆشرێن و داهاته‌كانیشیان بۆ خه‌رجی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاكان ته‌رخان ده‌كرێت".
ژێرده‌ريا گه‌ڕه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و زێڕه‌دا، گه‌وهه‌رێكی مێژوویی ديكه‌يان دۆزییه‌وه كه له 577 كه‌مۆڵه و 116 شوشه و هه‌ندێك ئاسن و جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌رلی ديكه پێكهاتبوو.