نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی
پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ وێڕای بینینی سه‌دان هه‌وراز و نشێو، خیانه‌ت لێ‌كردن و نسكۆ، پیلانگێڕى و پاشقۆڵ لێگرتن، لێ هه‌رده‌م به خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتوویی ماوه‌ته‌وه و له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی زیاتری به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر له دوای نه‌مانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و كۆچكردنی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و پیلانگێڕی وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی له رێككه‌وتننامه‌ی شومی جه‌زائیر و دواتریش نسكۆی ساڵی 75 و له مێژووی نزیكیش پیلانگێڕییه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری دوایی و هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كوردستان و له‌ده‌ستدانی خاكێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌م هۆیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ر هێزو لایه‌نێكی دیكه بووایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پیلانگێڕییه‌ی كه به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدرا، ئه‌وا بێگومان ئێستا له بارودۆخێكی دیكه‌دا ده‌بوو كه هیچ كه‌سێك ئیره‌یی پێنه‌ده‌برد، بگره ره‌نگه هه‌ر له وجودیش نه‌ده‌ما، به‌ڵام پارتی به پشت به‌ستن به ئیراده و خۆڕاگری گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی به‌رپه‌رچی هه‌موو ئه‌م ئاسته‌نگانه بداته‌وه و به‌سه‌ریاندا زاڵ ببێت.
ره‌نگه ئه‌و پرسیاره بكرێت كه ئایا ده‌بێ نهێنی خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له چ سۆنگه‌یه‌كه‌وه ئۆقره‌ی گرتبێت؟
یان ده‌بێ ئه‌و سیحره چی بێت كه‌وای كردبێت پارتێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵ رۆژ له دوای رۆژ باڵا بكات و گه‌نج تر ببێته‌وه؟
ده‌توانین بڵێین كه سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن كه‌وا بكات پارتی هه‌میشه له لووتكه و سه‌ركه‌وتنی بێ‌شومار دابێت و به‌رده‌وامیش سه‌روه‌ری مێژوویی بۆخۆی تۆمار بكات:
یه‌كه‌م: كاریزمای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
دیاره سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه (15 ساڵان) كه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته شان له سایه‌ی فه‌رمایشتی بارزانی نه‌مردا ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێكردووه، ته‌قه‌موسی كه‌سایه‌تی و كاریزمای بارزانی وه‌رگرتووه، دیاره ئه‌مه‌ش به به‌رده‌وامی له ئاكار و ره‌فتاره‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ئارامگرتوو به ئومێد له كاتی نسكۆدا، به‌هێز و خۆڕاگر له سه‌رده‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕدا، ئاشتیخواز به مه‌به‌ستی یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ی له هه‌موو سات و ئانێكدا، توند و شێلگێڕ له به‌رامبه‌ر دوژمنان و ناحه‌زاندا.
نزیكی سه‌رۆك بارزانی له جه‌ماوه‌ر و خه‌مخۆر له مه‌ینه‌تی و ناخۆشیه‌كانیان وای كردوه كه هه‌میشه له نێو دڵی میلله‌ته‌كه‌ی دابێت، بگره خه‌ڵكانی دیكه‌ش جگه له كورد پێگه و شوێنی سه‌رۆك بارزانیان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و هه‌میشه حیسابیان بۆ كردووه، هه‌موو ئه‌مانه وایان كردووه كه بارزانی ببێته مه‌رجه‌ع و رابه‌رێك خه‌ڵكی پرس و رای پێبكه‌ن و پێشنیار و بڕیاره‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
سه‌رپه‌رشتیكردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریان گه‌واهی ئه‌و راستییه‌ن كه سه‌رۆك بارزانی هه‌رده‌م له خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆری به‌خشیوه.
سێنتراڵی بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌گشتی و مه‌رجه‌عی باڵا كه سه‌رۆك بارزانییه وایان كردووه كه سه‌نگ و ده‌نگی پارتی هه‌میشه به هێز بێت و له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا پارتی وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ری تۆكمه به‌رده‌وام هه‌ڵبكشێت و كێرڤی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له لووتكه‌دا بێت.
دووه‌م: سه‌ركردایه‌تییه‌كی گه‌نج
زۆربه‌ی زۆری سه‌ركردایه‌تی پارتی خۆی له توێژی لاو و كه‌سانی رووناكبیر و رۆشنفكر ده‌بینێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ركردانه‌یشی كه ته‌مه‌نێكیان له ناو ئه‌و حزبه‌دا به‌سه‌ر بردووه راسته له ته‌مه‌ندا پێوه‌ری گه‌نجی و لاوێتیان بۆ هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا خاوه‌ن ڤیژن و ئایدیایه‌كی گه‌نجانه و رۆشنفكرن، هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان گه‌نجانه‌یه و له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌و توێژه هاوته‌ریب ده‌ڕۆن.
له سه‌رووی ئه‌مانه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌بینین دوو سه‌ركرده‌ی لاو سه‌ركردایه‌تی پارتی له لووتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندان و سیسته‌می وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، یه‌كه‌میان جێگری سه‌رۆكی پارتی نێچیرڤان بارزانییه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و دووه‌میشیان مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌ماوه‌ی ساڵانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و له سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانیدا هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین و زۆرترین پێشكه‌وتنی له‌هه‌موو بواره‌كان به‌خۆوه بینی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، گه‌شه‌پێدان، پته‌وبوونی ژێرخانی ئابووری.. هتد، ئه‌مانه هه‌موو ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتن و لێهاتوویی ئه‌ون، كه له‌م ماوه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی به كاریزمایی و لێهاتوویی خۆی توانی ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌دی بێنێت و ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا سه‌نگ و شوێنی خۆی هه‌یه و زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی جیهانیش شایه‌دی ئه‌و راستییه‌ن، ئێستاش كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه توانیویه‌تی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگ و ئایدیا جیاوازه‌كانی هه‌رێم بێت و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه و گیروگرفته‌كان هه‌موویان كۆبكاته‌وه و ئامانج بۆ ئێستا و داهاتووی هه‌رێم دابنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجی پارتی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات ئه‌ویش مه‌سرور بارزانییه.
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه كه پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی دیكه‌ش شایه‌تی بۆ بده‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی دووساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه نه‌وه‌ك هه‌ر ته‌حه‌دایه‌ك بووه، به‌ڵكو نموونه‌ی حوكمڕانییه‌كی بێوێنه بووه له مێژووی حوكمڕانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر بڵێین زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش، چونكه ئه‌و قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌ی كه له‌م دووساڵه‌دا به‌رۆكی حكومه‌تی گرت، خۆ هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه بووایه ئه‌وا نه‌یده‌توانی بۆ چه‌ند رۆژێكیش خۆی له‌سه‌ر پێ رابگرێ (قه‌یرانی ئابووری، قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنا، به‌رده‌وامی كێشه‌ی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ به‌غدا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمه بۆ كه‌متر له 10 دۆلار)، ئه‌مانه هه‌مووی وه‌ك گورزێكی كه‌مه‌رشكێن بوون بۆ سه‌روه‌ری و كیانی حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌مه وێڕای پیلانی ناو‌خۆ و موزایه‌ده‌چییه‌كان كه هه‌میشه له سێره‌دابوون – به ئێستاشه‌وه- بۆ لێدان له ئامانج و پلانه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی به پێڕه‌وكردنی نه‌خشه‌ڕێگای كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كان توانی ئیحتیوای هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه بكات و دواتر چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه و كۆنتڕۆڵیان بكات.
ئێستا ده‌توانین بڵێین بارودۆخی حكومه‌ت – وێڕای به‌رده‌وامی و بوونی ئاسته‌نگه‌كان، له‌وپه‌ڕی به‌هێزبوه‌نیدایه و رۆژ له دوای رۆژیش ئامانجه‌كانی دێته دی.
له‌م شه‌ن و كه‌وه مه‌به‌ستمه بڵێم كه دیاره كاریزمای ئه‌م دوو سه‌ركرده گه‌نجه‌ی پارتی هۆكاره‌كه‌ی ئیلهام و وزه به‌خشی كاریزمای خودی سه‌رۆك بارزانییه، كه ئه‌میش بنچینه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیلهام و گه‌وره‌یی بارزانی نه‌مر.
سێییه‌م : جه‌ماوه‌ری نه‌گۆڕی پارتی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی فرچك ئاسا پارتین، وته‌یه‌كیش هه‌یه ده‌ڵێت هه‌موو كوردێك پارتیبوونێك قه‌رزداره، دیاره ئه‌مه‌ش له موتڵه‌قی باوه‌ڕبوون به رێبازێك هاتووه كه رێبازی كوردایه‌تی و راستییه ئه‌ویش رێبازی بارزانی نه‌مره، بۆیه ده‌بینین كوردێك و توركمانێك، موسڵمانێك و كریستیانیك پیرێك و لاوێك... هتد، هه‌ر هه‌موویان بیروباوه‌ڕێك كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی و كوردستانی بوونه، رێبازێكی پاك و بێگه‌رد به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه و به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نێت، كه رێبازی بارزانییه، بۆیه حه‌قه بپرسین كه ئه‌و به‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، نه‌وه‌كان، ئایین و ئایینزاكان ده‌بێ چ سیحرێك بێت كه له‌ناو هیچ لایه‌ن و حزبێكی سیاسی وجودی نییه غه‌یری پارتی نه‌بێت؟ ئه‌و مكوڕبوونه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی بۆ مانه‌وه و بره‌ودان به‌م رێبازه چ باوه‌ڕبوونێكه له زه‌مه‌نێك كه مانه‌وه له‌سه‌ر بڕوابوون به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت و له به‌رامبه‌ردا هه‌میشه پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ركه‌وتن دوای سه‌ركه‌وتندان.
نهێنی هه‌موو ئه‌مانه تاقه یه‌ك شته كه پارتییه‌كان له دۆخی جێگیربوون و به‌رده‌وامیبوون ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌ویش بره‌ودانه به رێبازێك كه هه‌تا تاكه كوردێك مابێت ده‌بێت شانازی پێبكات، ئه‌ویش رێبازی ژه‌نه‌ڕاڵی چیاكانه، رێبازی بارزانییه، رێبازێك مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی تاكو ئه‌به‌د ناكوژێته‌وه.