یاسای نه‌وت و غاز؛ مه‌ترسییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا پێش بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی نێوبژیوانی له پاریس، له پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام بڕیاره‌كه كه پێده‌چێت دیسان غه‌درێكی تری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت له كورد، به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان راگیرا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له ئاست ئه‌و غه‌دره‌دا بێده‌نگبوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناتوانین به شكست بۆ كه‌یسی نه‌وتی كوردستان ناوی ببه‌ین، چونكه غه‌در جیاوازه له شكست، ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر نه‌وتدا كرا، غه‌دری عێراق بوو له رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ به‌بارمته‌گردنی ئابووریی هه‌رێم و رێگریكردن له بووژانه‌وه‌ی كوردستان.
بریاره‌كه‌ی دادگه‌ی نێوبژیوانی له پاریس لێكه‌وته‌ی خراپی به‌دوای خۆیدا هێنا، نه‌وتی كوردستان سه‌ره‌تا راگیرا و ئێستاش داگیركراوه، یه‌كێكی تر له لێكه‌وته‌كانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی عێراق به سوودوه‌رگرتن له گرووپێكی كوردستان و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی خۆیدا، چه‌ندین مادده و بڕگه‌ی شۆفێنیانه به‌سه‌ر كورددا بسه‌پێنێت، هۆكار‌ی به‌شێكی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و دادگای فیدراڵیش بۆ راگرتنی نه‌وتی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی پاریس نه‌بووایه، له یاسای بودجه‌دا غه‌دری گه‌وره له كورد نه‌ده‌كرا، چونكه به‌غدادییه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی له پاریس درا، وه‌ك گوشار له دژی هه‌ولێریان به‌كارهێنا، له‌كاتێكدا عێراقی دوای سه‌ددام له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه و به هاوكاری كورد و عێراقییه‌كان دامه‌زرێندرایه‌وه، ئێستا ئه‌و بنه‌مایانه كاریان پێناكرێت و بڕیاره‌كانی به‌غدا به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و له دادگه‌ی فیدراڵی دژ به كورد ده‌درێن. كاتێك هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌بردرێته په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت نه‌كرێت، بێگومان كورد له زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیدا براوه نابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بابه‌تی پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی غه‌درێكی ئاشكرایان له كورد كرد، لێره‌دا ئه‌وه مانای شكاندنی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ته.
ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی وێڕای بوونی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك، كاتێك په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه یان دادگای فیدراڵی بڕیار ده‌دات، ره‌چاوی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناكرێت و دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌نه‌وه
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر به‌ڕێوه‌یه، دوای واژووكردنی یاسای بودجه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار و دواتر جێبه‌جێكردنی، به‌غداییه‌كان مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌و ئاراسته‌یه‌ی به یه‌كجاری ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌وتی كوردستاندا بگرن، بۆ ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌كار ده‌هێنن و بابه‌تی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداش هیچ سوودێكی نابێت. ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی وێڕای بوونی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك، كاتێك په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه یان دادگای فیدراڵی بڕیار ده‌دات، ره‌چاوی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناكرێت و دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، به‌هۆی زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه له بابه‌تی بودجه‌دا كه‌شێكی خراپ له په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروستكرایه‌وه و لێكه‌وته‌كانی بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێستا به‌غدا به‌جۆرێك سیاسه‌ت ده‌كات، له‌لایه‌ك حكومه‌ته‌كه‌یان باسی رێككه‌وتن ده‌كات و له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مان و دادگای فیدراڵی بڕیاری پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كان ده‌ده‌ن، له‌و دۆخه‌شدا حكومه‌ت تاوانبار ناكرێت و سیاسه‌تی خۆشیان له دژی هه‌رێم له رێگه‌ی دادگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و په‌رله‌مانێكی زۆرینه عه‌ره‌به‌وه به‌رانبه‌ر كورد ده‌سه‌پێنن، ئه‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی دیموكراسی و ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی نایه‌ته‌وه، چونكه عێراق ئێستا له‌بری دیموكراسی كه خه‌ونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، بووه‌ته وڵاتێكی تاكڕه‌و و له‌بری مه‌ده‌نیه‌تیش هه‌ژموونی مه‌زهه‌بگه‌را به‌سه‌ر بڕیاره‌كانیدا زاڵ بووه و به‌رده‌وامیشی پێده‌ده‌ن.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه له پرسی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غازیشدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه له به‌غداییه‌كان ده‌كرێت تاكڕه‌وانه بڕیار بده‌ن و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌نه پێوه‌ری تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاساكه و به ئامانجگرتنی نه‌وتی كوردستانیش یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره هه‌ر به‌هێزه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆی هه‌یه له دوایین كاتژمێره‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌ری، ده‌ستكاری مادده و بڕگه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی رێككه‌وتنی سیاسی نه‌هێڵنه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا عێراق سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه و هێرشی سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی یاسا و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی گۆڕیوه و كوردیش ده‌بێت به‌و چه‌كه و یه‌كگوتاری رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی عێراق له دژی كورد كردی، ته‌نیا بودجه نییه، پرۆژه‌یه‌كی ته‌واو سیاسییه و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردی به ئامانجگرتووه
به‌داخه‌وه له بابه‌تی یاسای بودجه‌دا گوتاری كوردی یه‌كگرتوو نه‌بوو، ئه‌و ماددانه‌ی له یاساكه‌دا له دژی هه‌رێمی كوردستان واژوو كران، ته‌نیا حیزبێكی كوردی نه‌پێكاوه، كۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج و نیه‌تخراپی تێدایه، كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی له داهاتوویه‌كی تردا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وكات خه‌ڵكی كوردستان ده‌یبینن ئه‌وه‌ی عێراق له دژی كورد كردی، ته‌نیا بودجه نییه، پرۆژه‌یه‌كی ته‌واو سیاسییه و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردی به ئامانجگرتووه.
كه‌وایه پێش قۆناغی مشتومڕی یاسای نه‌وت و غاز له عێراق، گرنگه حیزبه كوردییه‌كان و ڕێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان هه‌ماهه‌نگ و یه‌كگوتار بن و له‌پێناو پارێزگاریكردن له نه‌وت و داهاتی كوردستان ئاماده‌سازییه‌كی ته‌واو بكه‌ن، چونكه یاسای نه‌وت و غاز چه‌ندان جار له یاسای بودجه‌ش خه‌ته‌رتره، یاسای بودجه بۆ یه‌كساڵ و ئه‌وه‌ی ئه‌مجارهی عێراق بۆ سێ ساڵ بوو، ده‌تواندرێت له خوله‌كانی تردا گۆڕانكاری بكرێت و به جۆرێكی تر دابڕێژرێته‌وه، به‌ڵام یاسای نه‌وت و غاز بۆ ساڵێك و سێ ساڵ نییه، ده‌بێته سیاسه‌تی نه‌وت و غاز له عێراق و ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا تێپه‌ڕێندرێت، به ژیانی ده‌ستكاری ناكه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت، هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی نێوبژیوانی له پاریس كه كۆمپانیاكان و ته‌نانه‌ت توركیاش پابه‌ندی بوون.
ئەگه‌ر ئه‌مڕۆ سوود له ده‌نگی یه‌كێتی و ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان وه‌رده‌گرێت، سبه‌ی كاتێك پرۆژه سیاسییه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به یه‌كێتی و ئۆپۆزیسیۆن و هه‌موو كوردێكیشه‌وه تێیدا زیانمه‌ند ده‌بن
سیاسه‌تی داهاتووی به‌غدا سوود له ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی كوردستان وه‌رده‌گرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی وه‌به‌رهێنانی یاسایی و سیاسی تێدا ده‌كات، ئامانجیشی به‌هێزكردنی لایه‌نێكی كوردی نییه به‌سه‌ر لایه‌نێكی تری كوردیدا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت كۆی ئه‌زموونی كوردستان لاواز بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سوود له ده‌نگی یه‌كێتی و ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان وه‌رده‌گرێت، سبه‌ی كاتێك پرۆژه سیاسییه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به یه‌كێتی و ئۆپۆزیسیۆن و هه‌موو كوردێكیشه‌وه تێیدا زیانمه‌ند ده‌بن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا به‌غدا ده‌یه‌وێت جارێكی تر سه‌رجه‌م داموده‌زگا و دۆسیه گرنگ و كایه‌كانی وڵات له چوارچێوه‌ی بیری شۆفێنی عه‌ره‌بیدا پێناسه بكاته‌وه و پرۆسه‌ی ته‌عریب فراوانتر ده‌كات.
وه‌ك نموونه‌ش هه‌ر خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌بینین بابه‌تی شه‌راكه‌ت و رێككه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیانی كورد و عه‌ره‌ب كاڵتر ده‌كرێته‌وه تا نه‌ما، له‌سه‌ر شاشه‌كان قسه‌ی رێك‌وپێك ده‌كه‌ن و تۆی كورد هه‌ست ده‌كه‌یت له وڵاتێكی دیموكراسیدا ده‌ژیت، كاتێكیش كار ده‌گاته سه‌ر مافه‌كانت وه‌ك كورد، سه‌ره‌ڕای ناكۆكیی ناوخۆییان، گرووپه جیاوازه‌كانی به‌غدا به شیعه و سوننه‌وه، هه‌موویان ده‌بنه‌وه یه‌ك تیم و له دژت بڕیار ده‌ده‌ن و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و دادگه‌ی فیدراڵی ده‌كه‌نه پاساوێك بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر مادده‌یه‌ك و هه‌ر بڕیارێك له دژی تۆی كورد.