دیپلۆماسیه‌تی نه‌رم له په‌یوه‌ندییه نێودەوڵەتییەکاندا
په‌یوه‌ندییە نێودەوڵەتییەکان به تایبه‌ت له هه‌ر دوو بواری سیاسی و ئابووریدا مه‌ودا و گۆڕەپانێكی بەرفرەوان و كراوەیان هه‌یه، تێیدا وڵاتان، هه‌رێمه‌كان، قه‌واره و دامەزراوە سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پیاده‌ی هێز و تواناكانیان ده‌كه‌ن و سوودیان لێ وه‌رده‌گرن و به مه‌به‌ستی كارتێكردن و كارلێككردن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی و ئابوورییه‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنن.
گۆڕەپانی په‌یوه‌ندییە نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئاستی وڵاتان و نەتەوەكاندا له‌و قۆناغانه‌ی پێیدا تێ په‌ڕیوه شاهێدی بینینی چەندان هەڵكشان و داكشان بووه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك هێز و بكه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر چی زوو ده‌ركه‌وتوون و بۆ ماوه‌یه‌ك بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه پێگه و كاریگه‌ری خۆیان بپارێزن و به‌رگری له كاریگه‌رییه‌كه‌یان بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه هەندێكی دیكەیان له‌نێو مێژوودا جێی خۆیان كردووه‌ته‌وه و بكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیان وه‌ك سیمبۆڵی مێژوویی له‌نێو گه‌لی خۆیان و گه‌لانی دیكه‌یش ناسراون و ناویان ماوه‌ته‌وه و ئه‌زموونه‌كانیان بووه‌ته ڕێباز و شێوازێكی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ڕۆشنبیری و مه‌عریفیدا سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ.
سه‌نگ، قه‌باره و جۆری پێكهاته‌ی كه‌سیه‌تیی بكه‌ره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی گۆڕه‌پانی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تییانه له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌رفره‌وانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له میانه‌یه‌وه كاریگه‌رییه‌كانیان نیشان بده‌ن. ئه‌و بكه‌ره سه‌ره‌كییانه‌ی ناو گۆڕه‌پانی په‌وه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ده‌ر له به‌كارهێنانی هێزی نه‌ریتی كه زیاتر به هێزی سه‌ربازی یان ڕه‌ق ناسراوه، پشت به هێزی به‌ها و بنه‌ما ژیر و حه‌كیمانه‌كان ده‌به‌ستن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی پیاده‌كردن و ته‌وزیفكردنی ئه‌و به‌ها و بنه‌مایانه‌دا ئه‌وانی دیكه بۆ لای ئامانجه‌كانیان ڕابكێشن. ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌رنج بده‌ین و ورد ببینه‌وه، ڕوون ده‌بێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان خودان ئه‌و لێوه‌شاوه‌ییه‌ن و حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسیه‌تی نه‌رم له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كه‌ن و له ئه‌زموونی قۆناغه جیاجیاكانی حوكمڕانیان له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه و بوونه‌ته مایه‌ی ڕاكێشانی دیپلۆماسی و ئابووری و وزه‌ی جیهانی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و كولتوور و به‌هاكانی سیاسی و ئابووری ده‌ره‌كییان به هه‌رێمی كوردستان ئاشنا و تێكه‌ڵ كردو‌وه و ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌تدارییان هێناوه‌ته ئاراوه.
دیپلۆماسی نه‌رم واته هێزی به‌ها و بنه‌ماكان، كه به‌شێكه له كۆی توانا و هێزی وڵاتان، هه‌رێمه‌كان و نه‌ته‌وه جیاجیاكان له پاڵ هێزی نه‌ریتیدا كه به هێزی ڕه‌ق یان هێزی سه‌ربازی و چه‌كداری ناو ده‌برێ، كۆی گشتی هێزی وڵاتان، قه‌واره‌كان و نه‌ته‌وه‌كان پێك ده‌هێنن و به هه‌ردووكیان ویستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان به‌هێزتر ده‌كه‌ن و وڵات و قه‌واره و نه‌ته‌وه‌كان له كه‌وتن و نسكۆ ده‌پارێزن.
بارودۆخی جیهان و وڵاتان و ڕووداو و پێشهاته‌كان نه‌خاسمه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سیاسی و ئابووریی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ره سیاسییه‌كان له هه‌ر وڵات و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی‌دا بایه‌خی زیاتر به دروستكردن و پته‌وكردنی هه‌ردوو هێزی نه‌ریتی و نانه‌ریتی واته هه‌ردوو هێزی ڕه‌ق و نه‌رم بده‌ن و به‌یه‌كه‌وه ته‌وزیفیان بكه‌ن بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وڵات و قه‌واره و نه‌ته‌وه‌كانیان، كه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و ڕاستییه له كه‌سایه‌تی مه‌سرور بارزانیدا ده‌رده‌كه‌وێ و له ماوه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیدا پیاده‌ی كردو‌وه و چه‌ندان په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابووری به‌ستووه، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له ئاستی دامه‌زراوه و ناوه‌نده ستراتیژییه‌كان و میدیا باڵاكاندا بایه‌خی پێ دراوه و چه‌ندان گوتار، وتار و دیبه‌یتی فره‌ڕه‌هه‌ندی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی هه‌موو گه‌شته دیپلۆماسیی و ئابوورییه‌كاندا هێز و كاریگه‌ری گوتاری خۆی بۆ سه‌رۆكی وڵاتان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان نیشان داوه و زۆرترین سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر دیدگه و ئاراسته سیاسیی و ئابوورییه‌كانی. هێزی گوتاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان توانای به‌شداریكردنێكی جددی هه‌یه له هاوبه‌شی دیدگه سیاسی و ئابوورییه‌كان، چونكه هێزی ناوه‌ڕۆكی گوتاره‌كانی ده‌رهاوێشته و ئه‌زموونێكی قووڵی قوتابخانه تیۆرییه‌كانی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن، كه پێیان وایه هێز واتە؛ توانای كه‌س و لایەنێك لە دروستكردنی كاریگەری بەسەر لایەنێكی دیكەدا بۆ سەپاندن یان جێبەجێكردنی ویستی خۆی بە سەریدا لە میانی پێدراوە نه‌گۆڕ و گۆڕاوه‌كاندا، كە بواری گەیشتن بە ئامانجەكانی پێ دەدەن، باشترین میكانیزمێكیش كە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكان بگیرێتەبەر، خه‌رجی و تێچوونێكی كەمە بەرانبەر بە بەدەستهێنانی دەستكەوتی دروستكردنی كاریگەرییەكی زۆر بە سەر كه‌س و لایه‌نی بەرانبەردا.
جۆزێف نای (Joseph Nye) تیۆریزه‌كاری ئه‌مریكی له كۆتاییه‌كانی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ یەكەم جار زاراوەی هێزی نه‌رم (Soft power)ـی داهێنا.
جۆزێف نای كتێبی هێزی نەرم.. ئامرازه‌كانی سەركەوتن لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا " Power in the Global Information Age: From Realism to Globalization" له ساڵی 2004 بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا زیاتر په‌ره‌ی به شرۆڤه و وردكردنه‌وه‌ی پێناسەی هێز و دیپلۆماسیی دا كه پێی وابوو بریتییە لە "توانای بەدەستهێنانی خواستێك لە میانی ڕاكێشانی سەرنج و هەڵوێستی ئەوانی دیكە بێ زۆرلێكردن یان پێدانی پارە بۆ بەدەستهێنانیان، ئەم توانایەیش لە ژینگەی كەسیەتیی وڵاتێك یان لە کەسیەتیی سیاسییەكی ڕۆشنبیر گەشە دەكات، ئاستی گەشەكردنی ئەم سیاسەتەیش چەند بەرزبێتەوە، بازنەی كاریگەرییەكانی هێزی نەرم زیاتر و بەرفرەوانتر دەبێ" ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێته گه‌شته دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، ڕوون ده‌بێته‌وه، هه‌موو جووڵه و گوتاره‌كانی ده‌چنه ناو خانه و شرۆڤه‌ی ئه‌م پێناسه و به‌دواداچوونه وردانه‌ی جۆزێف نای كه پێی وایه ڕاكێشانی ئه‌وانی دیكه په‌یوه‌سته به ئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری كه‌سی سیاسی له میانی ئاراسته و هه‌نگاوه‌كانی و خستنه‌ڕووی ئارگۆمێنته عه‌قڵانی و لۆژیكییه‌كان و دووربینییه‌كه‌یه‌وه.
هێزی نەرم لەوە به ده‌ره یان له‌وه زیاترە بە تەنیا بریتی بێ لە باوەڕپێهێنان و توانای ڕاكێشان و بەدەستهێنانی هاوسۆزیی ئەوانی دیكە بۆ ئارگیۆمێنتەكان، ئەگەرچی ئەمە بەشێكیەتی، بەڵام لە بنەڕەتدا ڕاكێشان و دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییە هاوسۆزییە، دەبێتە جۆرێك لە ناچاركردنی بەرانبەر و بەدەنگەوەهاتنی داخوازییەكان، چونكە پیادەكردنی دیپلۆماسیی نەرم جۆرێكە یان میكانیزمێكی دیكەی كاركردنە، كە بە هۆیەوە هاوكارییەكان دێنە ئاراوە و هەوڵەكان ڕووەو بەها هاوبەشەكان و بەدیهێنانی بەشداریكردن لە بەدیهێنانی ئەو بەهایانە، زیاتر دەبن.
بە بۆچوونی فرانك ڤیلبێرت (Frank Velbert) هێز یان سیاسەتی نەرم بریتییە لە "بەدیهێنانی ئامانجە نێودەوڵەتییەكان لە ڕێگەی باوەڕپێهێنان و بەدەستهێنانی هاوكاری لە بری بەكارهێنانی هێزی چەكداری یان گەمارۆ و سزای ئابووریی یان هەر جۆرە میكانیزمێكی زۆرلێكردن". هەندێكی دیكە له پسپۆڕان و شاره‌زایانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وای بۆ ده‌چن بریتییە لە، توانای ڕاكێشان و دروستكردنی كاریگەری بەسەر لایەنە په‌یوه‌ندیدارەكان، بە شێوەیەك لە ڕێگەی بەكارهێنانی سەرچاوە ماددی و مرۆییەكان و دوور لە زۆرلێكردن و هەڕەشە بكەوێتە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی وڵات یان قەوارە سیاسییەكانەوە، كە ئەمەیش جۆرێكە لە كۆنتڕۆڵكردنی هەڵوێستی توندی لایەنی بەرانبەر بە شێوەیەكی شاراوە. ڕاستییه‌كه‌ی پێناسه‌كان بۆ هێزی نه‌رم تا ڕاده‌یه‌ك لێكچوونێكی ڕووكه‌شیان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه سه‌رنج بده‌ین، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی سه‌ردان و گه‌شته دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانیدا توانیویه‌تی سه‌رچاوه ماددی و مرۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واته هه‌بوونی پێدراوی وزه‌ی ماددی و سروشتی و عه‌قڵی سه‌لیم و ڕه‌شیدی كه‌سی به‌رپرس و تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نیشانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر بدات و سه‌رنجیان بۆ لای هه‌رێمی كوردستان و ئایینده و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌مه‌ندكێش بكات.
تیۆره‌كانی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردو‌وه، هه‌ر كه‌س، لایه‌ن، قه‌واره، وڵات و دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵا چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه و به پێی ئاستی پێویست و داواكراو ته‌وزیفی ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌كه‌ن بۆ ڕاكێشانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، كه له ناویشیاندا هێزی نه‌رم هه‌ڵگری خاسێت و تایبه‌تمه‌ندی و سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری و به‌ها سیاسییه‌كان و ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه.
بەها سیاسییەكان ئەوانەن، كە لە سیاسەتەكانی هەر حكوومەتێكی نیشتمانیدا ڕەنگ دەدەنەوە، په‌یوه‌ندییان بە مەودای جەختكردنەوە لەسەر دیموكراسی و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤەوە هەیە. جۆزێف نای پێی وایە ڕاگەیاندنی دیموكراسی و ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ بە تەنیا بەس نین، بەڵكوو باوەڕبوونی ڕاستەقینە بەم بەهایانە و بە كردەییكردنیان هۆكارە بۆ پێدانی هێز و توانای زیاتر و دروستكردنی كاریگەریی ئەرێنی بە سەر ئەوانی دیكەدا. لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سۆنگه‌ی ئه‌م دیدگه‌یه‌وه حكوومه‌تێكی نیشتمانییه و جێی هه‌مووانی تێدا بووه‌ته و به‌ها و ڕێز و پیرۆزییه‌كانیان به‌رز ڕاگیراوه و به كرده‌یی سه‌لماندوویه‌تی باوه‌ڕی به به‌ها سیاسییه‌كان هه‌یه و هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ئه‌و به‌ها و ئاراسته نیشتمانییه‌دا به‌شداری ژیانی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و به‌وپه‌ڕی دیموكراسییه‌وه ئه‌دای دروشم و بۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن و پیرۆزییه‌كانیان پارێزراوه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش سه‌روه‌تێكی نیشتمانی بوون كه مه‌سرور بارزانی له میانی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه و به‌شداریكردنی له كۆڕ و كۆبوونه‌وه باڵاكاندا به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیدان.
له بنه‌ڕه‌تدا سەركەوتنی هێزی نەرم بە پلەیەك پشت ئه‌ستووره بە ناووبانگ و پێگه‌ی بكه‌ر و كەسیەتیی وڵات یان كەسیەتیی سیاسی لە ناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، ئاشنابوونی بكه‌ر و كەسیەتییە نێودەوڵەتییەكان بەیەکتری، یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی پشت سەركەوتنی هێزی نەرم لە مامەڵەی سیاسی‌دا. له‌مه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه هێزی نەرم به ڕێژه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته بە زیادبوونی ئاستی جیهانگیری و لیبڕاڵیی نوێ و تیۆری په‌یوه‌ندییە نێودەوڵەتییەكان. ڕۆشنبیری نەتەوە و بڵاوبوونەوەی زمانی نەتەوە بەسەر ناوچه جیاوازه‌كانی جیهاندا و په‌یكه‌ری نموونەیی هەر نەتەوەیەك، كە شیاوی چاولێكەری بێ، لە كۆڵەگەكانی دیكەی سەركەوتنی ئەم هێزەن، هەر وڵات و قەوارەیەكی سیاسی و كەسیەتیه‌تی و بكه‌رێكی سیاسی، كە خاوه‌نی ئەم كۆڵەگانە بێ، ده‌رفه‌تی سەركەوتنی باشتر بۆ دەڕەخسێ و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پێشهاته خێراكان هه‌نگاو بنێ.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ڕه‌هه‌ند و لایەنە فره‌چه‌شنه‌كانی كولتوور و ڕۆشنبیری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕۆڵێكی گرینگ لە پەرەگرتن و پەروەردەكردنی په‌یوه‌ندییەكان لە نێوان وڵاتان و قەوارە سیاسییەكاندا دەگێڕن. قوتابخانە و زانكۆكان وەك دوو ناوەندی پەروەردەیی و زانستی لە سەردەمی ئێستەدا بوونەتە هۆكارێكی خێرا بۆ فرەوانبوونی په‌یوه‌ندییەكان لە نێوان وڵاتان و قەوارە سیاسییەكاندا، خوێندنی قوتابیانی هەر وڵات و هەرێمێك لە وڵاتانی دیكە، ڕایەڵەیەكی بەهێزە بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی كولتوور و ڕۆشنبیرییەكان لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا، تەنانەت ئەو ئاڵوگۆڕپێكردنە دەبێتە هۆی دروستبوونی لۆبی (lobby) كە لە چەندان وێستگەی سیاسی، سەربازی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و مرۆیی‌دا دەتوانێ گووشار دروست بكات بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری و مانەوە.