فرۆشتنه‌وه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵی ساخته
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا به شێوه‌یه‌كی خێرا و هاتنه ئارای تۆڕه كۆمهڵایهتییەكان و نه‌مانی سنووره‌كان له په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان به یه‌كتره‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی تۆڕی جاڵجۆڵه‌كه‌ئاسا دووره‌ده‌ستترین گوند له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتووترین شاری جیهان ده‌به‌ستێت به‌یه‌كه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی تاك و له‌سه‌ر ئاسته گشتیه‌كانیش هه‌موو بیروباوه‌ڕ و بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئاین و ھونە‌ر و ئه‌ده‌ب و سینه‌ما و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییە جیاوازه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر دروست كردووە و دیارده و داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییەكانیش به‌ده‌رنین له‌م په‌یوه‌ندی و كرانه‌وه‌یه‌دا.
له 28ی فه‌بریوه‌ریی ساڵی 2017 له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌قسێكی تایبه‌تدا، كه پێشتر له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمهڵایهتییەكان به تایبه‌ت فه‌یسبوك ئاماده‌كاریان بۆ كردبوو و ته‌نها له فه‌یسبوكه‌وه، زیاتر له چوارده هه‌زار كه‌سیان له‌گه‌ڵ بوو كه له یه‌ككاتدا هه‌موویان پێكه‌وه ته‌قسێكیان ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی لادانی دۆناڵد تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا،
ئه‌وانه‌ی ئه‌م ته‌قسه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد، كه‌سانی ئاسایی نه‌بوون، به‌ڵكو جادووكه‌ربوون و له ڕێگای سۆشیال میدیاوه، فه‌رمانیان به فۆڵۆوه‌ره‌كانیان دابوو، كه هه‌ر هه‌موویان له یه‌ككاتدا له نیوه‌شه‌وه‌ی هه‌ینی 24-2-2017 به ئاگری مۆم وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافیی تره‌مپ بسووتێنن و بڕگه‌یه‌كی جادوویی تایبه‌ت بڵێنه‌وه، گوایه به‌م شێوه‌یه واده‌كه‌ن كه تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تی لابدرێت و جووڵه‌ی ناهێڵن.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له ئابی 2015 یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڤامپایه‌رێك كرد، كه كۆمه‌ڵێك زانیاریی دا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ژیانی خوێنمژه‌كان و ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناوی به نهێنی مایه‌وه، باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ژماره‌یان به هه‌زاران مه‌زه‌نده ده‌كرێت و له‌ناو هه‌موو جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن.
ئەوانە مشتێكن له خه‌رواری ئه‌و بیروباوه‌ڕه سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی له وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وا باوە، كه هه‌موو دیارده نه‌رێنی و خراپه‌كان واده‌زانین، سه‌رچاوه‌كه‌ی لای خۆمانه‌وه‌یه و رۆژئاواش وه‌ك لووتكه‌ی عه‌قڵانیه‌ت و زانستخوازی و مرۆڤی لۆژیكی ده‌بینین، دیارده‌ی جادو و نوشته و فاڵ و هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها تایبه‌ت نین به كۆمه‌ڵگە ڕۆژهه‌ڵاتییەکان و له وڵاتانی ڕۆژئاواشدا كه‌م نین ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و خورافیاتانه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی دیارده‌كان له كولتوورێکەوە بۆ كولتوورێکی تر ده‌گۆڕێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه جگه له‌و بابه‌ته خورافیانه‌ی كه خۆی له كۆنه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكیان كاڵ بوونه‌ته‌وه، وه‌ك (شه‌وه و مۆته‌كه و ئاوێنه‌گرتنه‌وه) و هه‌ندێكیشیان وه‌ك فاڵگرتنه‌وه و قاوه خوێندنه‌وه و جادو و دوعا، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت خۆشه‌ویستی و گرفته‌كانی ناو خێزانه‌كان، ئه‌وه هێشتا ڕوو له زیادبوونن و پاره و توانایه‌كی زۆر له‌م بابه‌تانه‌دا خه‌رج ده‌كرێت.
بیروباوه‌ڕه چه‌سپاوه‌كان، ئایینیش وه‌ك زه‌قترین و به‌هێزترینیان لای مرۆڤ زیاترین ڕێگایه‌كن، كه هه‌میشه جادوكه‌ر و فاڵچیه‌كان ده‌یكه‌نه بیانویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به خه‌ڵك بهێنن، كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن راسته و له هه‌مانكاتیشدا، هێزێكی مه‌عنه‌وی و باوه‌ڕ لای خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌عنه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا، ده‌سه‌پێنن كه په‌نایان بۆ ده‌به‌ن.
ئه‌ی كه‌واته له‌گه‌ڵ ئه‌م كرانه‌وه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان به‌سه‌ر جیهاندا، ئایا په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌م ''ده‌جه‌له هاورده‌كراو'' ه تا چ ڕاده‌یه‌كه و به چ شێوازێكه ؟
هاتنی ئاواره‌كانی عێراق و وڵاته دراوسێكان و تێكه‌ڵبوونی كولتوورە جیاوازه‌كان جۆری تری جادو و فاڵگرتنه‌وه و نوشته سه‌ریهه‌ڵداوه و ته‌شه‌نه‌ی كردوه، ته‌نانه‌ت سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بێلایه‌ن نه‌ماونه‌ته‌وه و فاڵچیه مۆدێرنه‌كان زۆر به باشی توانیویانه كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك یوتیوب و پانتاییه‌كانی ئینستاگرام و فه‌یسبووك و ئیمه‌یل به شێوازێكی مۆدێرن بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ به‌كاربهێنن، ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتیه‌كانیشدا، ئه‌م بابه‌تانه به دزیه‌وه موماره‌سه ده‌كرێن، ئه‌وا ڕۆژئاواییه‌كان زۆر به زه‌قی كه‌ناڵی یوتیوبی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن و بازاڕی بۆ گه‌رم ده‌كه‌ن و لە ڕێگه‌ی بورج و كارت خوێندنه‌وه و ''فریشته‌كان''په‌یامه‌كان به خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه و به هه‌زاران كه‌س به زمانه ئه‌وروپیه‌كان بژێویی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه به‌نده.
ئه‌وه‌ش ڕوونه كه كاریگه‌ری دانیشتوه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌مریكا (هندیه سووره‌كان) و خێله ئه‌فریقیه‌كان و هندی و ئاسیه‌ویه‌كان زۆر به زه‌قی به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاواوه دیاره.
موماره‌سه‌كردنی راسته‌قینه‌ی له ویژدانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو ئایینە جیاوازه‌كان بۆ پاره په‌یداكردن نییە و هه‌موو جۆره موماره‌سه رۆحیه‌كان دوورن له سوودی ماددی، بۆیه كاتێك پاره و سوده ماددییەكان ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م جۆره په‌یڕه‌وكردنانه‌وه، ئیتر ئه‌و كاته ده‌بێت هه‌ڵوێسته بكه‌ین و شایە‌نی گومانكردنه.
گرفتی ئه‌م (ده‌جه‌له هاورده‌كراوه) ئه‌وه‌یه كه‌سانێك ئه‌م بابه‌تانه به خه‌ڵك وه‌ك زانست بفرۆشنه‌وه و له ''شێخ'' و ''مه‌لا'' و''فاڵچی'' جارانه‌وه ببن به ''گورو'' ! بكه‌ن و خۆیان له خه‌ڵك ده‌كه‌نه ئۆشۆ و ساد گورو و گه‌وره‌ترین گرفتیش له‌م مه‌سه‌لانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چالاكیانه به زمانه هندی و ئاسیاییه‌كانن، كه به گشتی نامۆن به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م بابه‌تانه، نازانن ئه‌م چالاكی و ڕاهێنانانه سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێ و له چیه‌وه هاتووە.
له كۆتاییدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م بابه‌تانه، ئه‌وانه‌ن كه دژایه‌تی ئایین ده‌كه‌ن و ره‌خنه له نه‌ریت و بۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردی ده‌گرن، به‌ڵام هزری خۆیان ته‌سلیمی كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕ و ئایینی هندی و خێڵه‌كانی ئه‌فریقیا ده‌كه‌ن، كه هیچی له‌باره‌وه نازانن .
* گورو : مامۆستا و ڕابه‌ری رۆحییه لای هیندۆسه‌كان.