"حیز فرسه‌ت"
بابه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر پاڵه‌وانبوونی یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌وه‌نده قیزه‌ون كراوه، ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین ده‌كه‌وینه نێو قوڵایی ئه‌و ئاوه پیسه‌ی كه چه‌ند كه‌سێك له حیز فرسه‌تێكدا ڕشتیان تا دڵی ئاغاكانیان پێ خۆشبكه‌ن و گه‌مژه‌كانیش له نێو ئه‌و ئاوه پیسه‌دا بخه‌نه سه‌رشه‌پۆلی خۆیان تا به‌كه‌یفی خۆیان پێی تێبخه‌ن و مه‌له‌ی تێدا بكه‌ن.
له‌م بابه‌ته‌دا تۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێكت هه‌بێت ره‌نگه تۆمه‌تی لایه‌نگیری و شارچیه‌تی بخه‌نه پاڵت و ته‌فسیری سیاسی و هه‌ڵه‌ت بۆ بكه‌ن، به‌ڵام من ڕانه‌هاتووم خۆم بێده‌نگ بكه‌م، هه‌میشه به‌راشكاوانه و به‌بێ ترس و دوور له بارگاوی حیزبی و سیاسی رووداوه‌كانم هه‌ڵسه‌نگاندووه.
پێش ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆم بخه‌مه‌ڕوو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وابیربكه‌نه‌وه من دژی یانه‌ی نه‌ورۆزم و له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌یه‌ك یان شار و ره‌نگێكی دیاریكراو ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م به دوای یه‌كدا ریزكردووه.
من وه‌كو میدیاكارێك و چاودێرێكی وه‌رزشی نێوخۆیی، هیچ یانه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه هێنده‌ی نه‌ورۆز به شایسته بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه نازانم، ئه‌وان ئه‌م وه‌رزه به واتای وشه تایبه‌تمه‌ندی پاڵه‌وانبوونیان تێدا بوو، له ڕووی كارگێرییه‌وه له هه‌موو ساڵان باشتربوون، له ڕووی راهێنه‌ر و ئاستی یاریزانه‌كانه‌وه له لوتكه بوون، به‌ڵام به‌دبه‌ختی ئه‌وان ئه‌وه بوو كه بێ ركابه‌ر نه‌بوون، به‌پێی ریزبه‌ندی ركابه‌رییه‌كی ئاگرین هه‌بوو، به‌ڵام جه‌وهه‌ری قسه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئاماژه‌كانی پاڵه‌وانبوون زیاتر له نه‌ورۆزدا هه‌بوو، وه‌لێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بڕیاره‌كه تاسه‌رئێسقان نا لۆژیكی و هه‌ڵه‌بوو، خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی بۆ نه‌كرا بوو، ئه‌وه جاری یه‌كه‌میش نییه ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ندان بڕیاری لاواز و خراپ له لایه‌ن ئه‌و فیدراسیۆنه ده‌رچووه.
ئاخر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ته‌نیا بۆ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر پلان و ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، كه‌چی ئه‌وان هاتن له حیزفره‌سه‌تێكدا بڕیارێكی نادروستیان دا كه زیاتر له شێوه‌ی كوده‌تا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌چوو، ئه‌وان به‌م بریاره به‌شێوه‌یه‌ك داهاتووی خۆیان ره‌شكرد كه جارێكی دیكه هیچ یاریزان و یانه‌یه‌ك متمانه به‌و رووخسارانه نه‌كاته‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه وه‌رزشی كوردستان به‌ره‌و دواوه ده‌به‌ن.
ئه‌و بڕیارانه ده‌ریخست كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا پۆستی وه‌رزشیان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون لێهاتوو له‌و شوێنه دانه‌نراون، ئه‌وان زیاتر له سیخۆری حیزبی ده‌چن نه‌ك له وه‌رزشوانی راسته‌قینه.
كێشه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه له دوێنێوه رۆژنامه‌نووسان مێشكی خۆیان به‌وه سه‌رقاڵ كردووه كه ئایا "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان ته‌واونه‌كردنی خول دروستتره؟ ئه‌وه‌ی روویدا زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، ئه‌وان له غیابی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه، ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای كوردستانیان قۆسته‌وه و وه‌كو حیز فرسه‌تێك بڕیارێكی چه‌وتیان دا، به حیسابی خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌و كاره‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و یانه‌یان ناشیرین كرد كه ئه‌م وه‌رزه وێنه‌یه‌كی جوانی وه‌رزش و شاره‌كه‌یان پێشكه‌شكرد، به‌و بڕیاره ئه‌وه‌ندیتر نێو ماڵی وه‌رزشیان په‌رته‌وازه كرد، ئاشته‌وایی وه‌رزشیان نه‌هێشت و هانده‌ران و یاریزانانی كوردستانیان به‌ره‌و لێكترازان برد، بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه‌كان به‌گژیه‌كتردا بچن، ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كرد پاشماوه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ن كه پێشتر ئاگری شه‌ڕی براكووژیان خۆش ده‌كرد و ئێستاش بوونه وه‌رزشكووژ.