چه‌ته وه‌رزشییه‌كانی كوردستان بناسن؟
له ساڵانی رابردوو میدیاكاران و رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی سیایه‌تی فوتێكردن و گه‌وره‌كردنی به‌رپرسان بوونه هۆكاری دروستكردنی ده‌یان چه‌ته‌ی وه‌رزشی كه ئێستا له‌سه‌ر حیسابی وه‌رزشوانان بوونه‌ته سه‌رۆك و ملیاردێر، له به‌رامبه‌ردا ده‌یان وه‌رزشوان و پاڵه‌وانی كورد هه‌یه زه‌كاتی پێده‌درێت، ئه‌و فووتێكردن و گه‌وره‌كردنی به‌رپرسانی وه‌رزشی دواجار جه‌هه‌نه‌می بۆ یاریزانان و به‌هه‌شتی بۆ به‌رپرسانی وه‌رزشی و منداڵه‌كانیان دروست كرد.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چه‌ته وه‌رزشییه‌كان كوردستان كێن؟ چۆن بیانناسینه‌وه؟ له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت له چه‌ند خاڵێكدا پێتان بناسێنم.
یه‌كه‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له كورترین ماوه له‌سه‌ر حیسابی یاریزانان بوونه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه و ڤێلا و كۆمه‌ڵگای نێشته‌جێ بوون، له كاتێكدا غه‌فوور عوسمانی گۆڵپارێزیش كه شه‌ش ساڵ بووه باشترین گۆڵپارێزی كوردستان له‌م نیشتیمانه دابه‌شكراو و داگیركراوه پارچه‌یه‌ك زه‌وی نییه، ئاخر زوڵمه یاریزانێكی وه‌كو بژار ئه‌كره‌م كه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر و برووسكی كردووه ئێستا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی له خانووییه‌كی كرێ دابێت.
دووه‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخی وه‌رزشی كوردستانیان به‌م رۆژه ره‌شه گه‌یاندووه، كه‌چی
ئێستا دێن به‌شداری كۆڕ و سیمیناری وه‌رزشی ده‌كه‌ن و قسه له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی وه‌رزش و چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌یان له‌پشت وێرانكردنی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانن، له هه‌مووی سه‌یرتر رۆژنامه‌نووسانیش قسه‌كانی ئه‌وان شه‌یر ده‌كه‌ن و وه‌كو پاڵه‌وان سه‌یری ئه‌و به‌رپرسانه ده‌كه‌ن.
ئاخر برای میدیاكار، له‌بری ئه‌وه‌ی بكه‌ویته ژێركاریگه‌ری قسه لووس و گه‌وره‌كانیان بۆ ناچی لێیان بپرسیت بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو برووسك به‌ره‌و نه‌مان رۆیشت؟ ئه‌ی خێروبێری ئه‌و هۆڵ و ڕیزه دووكانه ئێستا بۆ گیرفانی كێ ده‌چێت؟ ئه‌ی كێ بوو یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو سلێمانی به‌و رۆژه گه‌یاند؟ هه‌مووتان ده‌زانن كێن؟ ئه‌ی بۆ خۆتان بێده‌نگ ده‌كه‌ن؟ له جیاتی ئه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانی سه‌رله‌نوێ بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه، كه‌چی خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و كڕینی هۆتێل و پرۆژه‌ی بازرگانی و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ساخته و وه‌رگرتنی پۆستی زیاترن.
برای رۆژنامه‌نووس فراوانتر بیربكه‌وه، بڕۆ پرسیار له‌و به‌رپرسه وه‌رزشییه كوردییه بكه كه له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسی دیكه‌ی به‌غدا پێشتر یاریگه‌ی زاخۆیان به ته‌نده‌ر وه‌رگرت و هه‌ریه‌كه‌یان 50 ده‌فته‌ریان خسته گیرافنیان و ئێستاش یاریگه‌كه مه‌ترسی رووخانی له‌سه‌ره!!
سێیه‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌ی پێشوویان قۆزته‌وه كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌بوو، دادگایه‌كی باش نه‌بوو، ئه‌دای میدیاكاران خراپ بوو، ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت و پارێزگاریان بۆلای خۆیان راكێشابوو، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ڵتۆقین و بوونه تاجر و بازرگانی گه‌وره، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه ده‌ستیان كه‌شف ده‌بێت و له‌سه‌ر لێواری دوورخستنه‌وه‌ن، به‌ڵام چه‌ته وه‌رزشییه‌كان دووباره خه‌ریكه دێنه‌وه مه‌یدان و میدیاكاران به‌كاردێنن، له رێگه‌ی سیمینار و شاشه‌ی تیڤییه‌كان ده‌یانه‌وێت دیسان جێگه‌یه‌ك بۆ خۆیان و ئاره‌زووه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت دیسان له‌به‌رده‌م شاشه و سیمیناره‌كان مێشكی وه‌رزشوانان پڕبكه‌ن له پرته پرتی بێسوود و بێ فه‌ڕ كه له 20 ساڵی رابردوو دونیای یاریزانانیان پڕ كردووه له درۆ و ده‌نگه‌ده‌نگی بێسوود.
چواره‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پاره‌ی یاریزانان ده‌خۆن، ده‌یانه‌وێت وا له هانده‌ران و میدیاكاران بگه‌یه‌نن كه بۆ یاریزانان تێده‌كۆشن و دێنه به‌رده‌م زومی كامیرا و خۆیان له خه‌ڵك و یاریگه‌كان نزیك ده‌كه‌نه‌وه تا ناشرینی رووی خۆیان له نێو خه‌ڵكدا بشارنه‌وه.
پێنجه‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان، ئه‌وانه‌ن كه فووده‌كه‌نه خۆیان و هانی هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس و هانده‌ران ده‌ده‌ن فوویان تێبكه‌ن و به سه‌رۆك بانگیان بكه‌ن، ئاخر چه‌ته‌ی وه‌رزشی وامان هه‌یه كه پۆستی گه‌وره‌ی وه‌رزشی هه‌یه، له كاتێكدا بۆ پاسه‌وانی به‌رده‌رگاش ده‌ست نادات، مۆبایل و ئینته‌رنێتی لێ وه‌ربگریته‌وه ماڵی خۆی نادۆزێتەوە، كاكی میدیاكاریش به سێڵفی و ده‌ستخۆشیكردن له‌و چەتە وه‌رزشییانه ئه‌وه‌ندیتر برینی وه‌رزشكاران قوڵترده‌كاته‌وه و وه‌رزش له‌م هه‌رێمه ناشرین و نابوتتر دەکات .
شه‌شه‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێیانوایه ئه‌وان پیاوی گه‌وره‌ی نێو وه‌رزشن و كه‌س له خۆیان به شیاوتر نازانن، هه‌یان 20 ساڵه سه‌رۆكی یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانه، چه‌ندان زه‌وی و شوێنی ستراتیژیان له ده‌ورووبه‌ری یاریگه بۆخۆیان پاوان كردووه، بەناوی خزمەتکردنی یاریزانانه‌وه زه‌وی و باڵه‌خانه‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆكردووه.
حه‌وته‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه وه‌كو دراوی دووڕوو وان، هه‌میشه له‌سه‌ر دووپه‌ت یاری ده‌كه‌ن، هه‌یانه زیاتر له 14 ساڵه پۆستێكی وه‌رزشی داگیركردووه، كه‌چی دێت له فه‌یسبووك ره‌خنه ده‌گرێت و قسه‌ی زل و پێشنیاز بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی وه‌رزشی ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌شته‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 4 پۆستی هه‌یه، كه‌چی هه‌وڵده‌دات پۆستی زیاتر وه‌ربگرێت، ده‌ستی ده‌یان به‌رپرسی ماچ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كابینه نوێیه پۆستێكی وه‌رزشی وه‌ربگرێت.
نۆیه‌م: چه‌ته وه‌رزشییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن تا پۆسته‌كانیان وه‌رگرتووه قاچی سه‌دان كه‌سی دیكه‌ی هاوڕێیان شكاندووه و چاڵیان بۆ چه‌ندان كه‌س لێ داوه تا پۆسته‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له كۆتاییدا به برا رۆژنامه‌نووسه‌كانی خۆم ده‌ڵێم شەرمەزارییەكی گه‌وره‌یه پیشه و مرۆڤایه‌تی خۆت له‌ده‌ست بده‌یت و بكەوێتە شوێن ئارەزووی چه‌ته وه‌رزشییه‌كان، له كاتێكدا چه‌ته وه‌رزشییه‌كان هیچیان نییه پێشكه‌شی وه‌رزشوانان بكه‌ن ته‌نیا ده‌یانه‌وێت یاری به قه‌ده‌ری وه‌رزشكاران بكه‌ن و به بژێوی یاریزانه‌كان ئارەزووپەرستەكانی خۆیان تێربكه‌ن، بۆیه زۆر شه‌رمه كاكی رۆژنامه‌نووس له گرووپ چات و په‌یج و ئه‌كاونته‌كان به ئاشكرا خه‌ریكی په‌رده‌پۆشكردنی كه‌موكورتی به‌رپرسان بن، له جیاتی ئه‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی به‌رپرسان هه‌ڵبده‌نه‌وه، كه‌چی ده‌چن میكیاژ بۆ ڕووی ناشیرینی به‌رپرسان ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ر یانه و به‌رپرسیك دابه‌ش ده‌بن و سه‌نگه‌ری له‌یه‌كتر ده‌گرن.
ئاخر له رابردوو رۆژنامه‌نووسێكمان نه‌بینی به‌و چه‌ته وه‌رزشییانه بڵێت ئێوه شكۆی یانه‌كه‌تان دۆڕاندووه، هانده‌رانتان له‌ده‌ستداوه، ژیان و بژێوی یاریزانانتان خستۆته مه‌ترسی، یاریزانتان بێ مسته‌وا و بێ پاره و بێ ناز كردووه، ئیتر به‌سه، لانی كه‌م حورمه‌تی خۆتان بگرن و له نێو ڤێلا و باڵه‌خانه‌كانی خۆتان دابنیشن و واز له یاریگه وه‌رزشییه‌كان بێنن و شوێنی خۆتان بۆ كه‌سێكی دیكه چۆل بكه‌ن و لێ بگه‌ڕێن یاریزانان له دووری ئێوه هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسووده هه‌ڵمژن.
تكایه كاكی رۆژنامه‌نووس عاقڵانه مامه‌ڵه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت هانده‌رانیش له ئه‌دای میدیاكار و ئه‌و كامێرابه‌ده‌ست و مایكانه بیزاره، تكایه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و چیتر خزمه‌ت به چه‌ته وه‌رزشییه‌كان مه‌كه‌ن، مه‌بنه دارده‌ست و به‌رده‌ستی هیچ به‌رپرسێك، ئاخر له ئه‌نجامی بێده‌نگی و ترسنۆكی ئێوه بوو كه هێنده‌ی تر سنووری به‌رپرسان بۆ داگیركاری یانه وه‌رزشییه‌كان فراوانتر بوو.
به‌هۆی نه‌بوونی میدیكاری راسته‌قینه ده‌رگا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی وه‌رزشی كرایه‌وه كه تاڵانی خێروبێری یانه‌كان بكه‌ن و به‌كه‌یفی خۆیان یاریزانان بچه‌وسێننه‌وه و مووچه و شایسته داراییه‌كان زه‌وت بكه‌ن و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیش به ته‌واوه‌تی په‌كبخه‌ن، ئیدی شتێك به ناوی خه‌می وه‌رزشی و خه‌ونی دونیایه‌كی جوانتر بۆ یاریزانان نه‌ماوه، تا دێت یاریزانان زیاتر ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ مردنێكی هێواش نه‌رمم ده‌بێت.