له رێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه له زۆر شت تێده‌گه‌ن
نهێنی ئه‌و جوانی و خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو هانده‌رانه له خولی تیپه میللیه‌كان، كه‌ره‌سته‌یه‌كی میدیایی گه‌وره‌یه كه هێشتا راگه‌یاندكارانی كورد به‌دوادچوونی جدییان بۆ نه‌كردووه.
میدیاكارانی وه‌رزشی نه‌هاتوون ئه‌م پرسیاره بوروژێنن كه بۆچی تادێت هانده‌رانی یانه گه‌وره‌كانی كوردستان له خولی نایابی عێراق و كوردستان به‌ره‌و تۆران و یاخیبوون ده‌چن؟ له به‌رامبه‌ردا یارییه‌كانی تیپه میللییه‌كان له شاره‌دێ و شارۆچكه‌كان جمه‌یان دێت له هانده‌ران.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یانه‌گه‌وره‌كانی كوردستان ساڵانێكی زۆر، حكوومه‌ت و حیزب و داهاتی پارێزگا و گومرگه‌كانیش خرابووه خزمه‌تیان، دوای چه‌ندان ساڵ ئیداره‌دان و داگیركردنی یانه‌كان، كه‌چی هه‌موویان ساڵانه به‌ده‌ستی به‌تاڵ لێی ده‌رده‌چن، خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و بوونه خاوه‌ن پرۆژه‌ی بازرگانی گه‌وره و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و ڤیلا و مه‌زره‌عه، له به‌رامبه‌ردا وێرانه‌یه‌كیشیان بۆ یاریزانان و هانده‌رانیان جێهێشت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌ی بۆچی له تیپه میللیه‌كان ئه‌و هه‌موو گه‌رموگوڕی و جۆش و خرۆش و جوانییه ده‌بینین؟ بۆچی ئاستی هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی لێژنه‌ی تیپه میللیه‌كان له شاره‌زوور، گه‌رمیان و راپه‌ڕێن و بادینان زۆر له به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كانی كوردستان جوانتر و رازاوه‌تره؟ بۆچی ساڵ به ساڵ ئه‌وان داهێنان و پێشكه‌وتن له به‌ڕێوه‌بردنی خولی تیپه میللیه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ولاشه‌وه خوله‌كانی كوردستان كه ساڵانه ملیارێك دینار له خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌خرێته خزمه‌تی به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات؟
له‌م 10 خاڵه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه؟
یه‌كه‌م: له تیپه میللییه‌كان یاریزانه‌كان پاره‌ش ده‌ده‌ن و چێژ له‌و ئازار و شه‌ق و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ش وه‌رده‌گرن كه به‌ر جه‌سته‌یان ده‌كه‌وێت، چونكه له ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یان كه‌سانی مشه‌خۆر و به‌دڕه‌وشت نابینرێت و وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و زوڵمیان لێ ناكرێت، به‌ڵام ئێستا راپرسییه‌ك بكرێت سه‌دان یاریزانی كورد په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت كه ساڵانێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی یانه‌كان یارییان كردووه، هه‌موویان له داخی ئه‌و سه‌رۆك و ئیداره‌ی یانانه هه‌زار نه‌فره‌ت له وه‌رزش ده‌كه‌ن، چونكه یه‌ك دوونیا زوڵمیان لێكراوه و سه‌دان به‌ڵێنی درۆیان پێدراوه.
دووه‌م: له تیپه میللیه‌كان بارودۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه و تا دێت ژماره‌ی هانده‌ران زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له یانه‌كان تادێت هانده‌ران زیاتر ده‌تۆرێن، چونكه هانده‌رانی یانه‌كان چیتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرن، كه بێنه یاریگه و خه‌م له ئه‌نجامه خراپه‌كان بخۆن و له‌ولاشه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌كان له دووره‌وه به جلوبه‌رگی پۆشته و ئۆتۆمبێلی جی كڵاس و پۆرش و په‌ترۆڵ و ره‌نجرۆڤێرز له ته‌نیشتییانه‌وه تێپه‌ڕن، له تیپه میللیه‌كان ئه‌م شتانه نییه و هه‌موویان ئاستی ژیانیان تاڕاده‌یه‌ك هاوته‌ریبه.
سێیه‌م: له تیپه میللییه‌كان جۆرێك له‌خۆبه‌خشی و ئینتیما و خۆشه‌ویستی هه‌یه، چونكه هێشتا گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستیان پێی نه‌گه‌یشتووه، كه‌سی مشه‌خۆر و به‌رژه‌وه‌ندیچی خۆی نه‌خزاندۆته نێو تیپه میللیه‌كان، چونكه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی مادی تێدا نییه و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بێته نێو تیپه میللیه‌كان ده‌بێت خزمه‌ت بكات و هه‌وڵی په‌یداكردنی پاره بدات، نه‌ك پاره بدزێت.
چواره‌م: له تیپه میللییه‌كان بارودۆخی گیرفانی هه‌موویان به سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ر و یاریزانه‌كانه‌وه تا ده‌گاته هانده‌رانیشه‌وه له‌یه‌كتر نزیكه، به‌ڵام له یانه‌كان حاڵی گیرفانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ئاسمان و رێسمان جیاوازه، ئه‌مه‌ش هه‌ستی ئینتیمای لای یاریزانان و هانده‌ران كوشتووه.
پێنجه‌م: له تیپه میللیه‌كان هه‌موویان خواستێكی گه‌وره‌یان بۆ وه‌رزشكردن هه‌یه، به‌ڵام له ئیداره‌ی یانه گه‌وره‌كانی كوردستان خه‌می ئه‌وان ته‌نیا گیرفانپـڕكردن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌رژه‌وه‌ندی مادییه.
شه‌شه‌م: تیپه میللیه‌كان به‌خۆبه‌شانه به‌ڕێوه‌ده‌بردێن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌موویان به هانده‌ران و یاریزانانه‌وه خۆیان به خاوه‌نی تیپه‌كان ده‌زانن، ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان حیزب و به‌رپرسێكی باڵا تاپۆ نه‌كراوه، بارودۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌و لاف و گه‌زاڤه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌كان جیاوازه كه یانه‌كانیان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان كردووه‌ته به‌هه‌شت و دۆزه‌خیشیان بۆ یاریزانه‌كان دروست كردووه، زۆربه‌ی سه‌رۆك یانه‌كانی كوردستان زیاتر له 15 ساڵه یانه‌كانیان داگیر كردووه و به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه وایه كه ئه‌و یانانه به میرات له باب و باپیرانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
حه‌وته‌م: له تیپه میللیه‌كان مووچه و گرێبه‌ستی تێدا نییه تا دوابكه‌وێت و پێت نه‌درێت، به‌ڵێن و وه‌عدی درۆی تێدا نییه، یاریزانه‌كان ته‌نیا بیریان له یارییه، به‌ڵام له یانه‌كان، به‌هۆی ئه‌و زوڵم و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنه‌ی له‌سه‌رحیسابی یاریزانه‌كان ده‌كرێت، حه‌زی یاریكردنی لای یاریزانه‌كان كوشتووه و ئینتیمای هانده‌رانیش سفر بووه‌ته‌وه.
هه‌شته‌م: خولی تیپه میللیه‌كان ئازادن له ده‌ستی حیزب و كه‌س فه‌رمانیان پێ ناكات چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن، ناتوانن به ئاشكرا ده‌ست وه‌رده‌نه كاره‌كانیان، ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی له یانه‌كان و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌یبینین كه به‌ره‌ی زه‌رد و سه‌وزیان دروستكردووه.
نۆیه‌م: له خولی تیپی میللییه‌كان یاریزانه‌كان به‌جۆش و خرۆشه‌وه كێبڕكێی بردنه‌وه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به یاری كۆتایی جام و خه‌ڵاته‌كانیان بۆ ئاماده‌كراوه، به‌ڵام له یانه‌كانی كوردستان ته‌نانه‌ت له‌به‌رچاوی كامیراكان زه‌رفی به‌تاڵیان وه‌كو خه‌ڵات داوه‌ته یاریزانه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك فلسی تێدا بێت، له كاتێكدا داهاتی یانه‌كه ساڵانه ده‌گاته نزبكه‌ی 100 ملیۆن دینار.
ده‌یه‌م: له تیپه میللییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كان راوێژ به كه‌سانی شاره‌زا ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك گه‌نج و خه‌ڵكی دڵسۆز بۆ هاوكاریكردن له خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه و سیمایه‌كی جوان به خوله‌كان ده‌به‌خشن، به‌ڵام ئیداره‌دانی خوله‌كانی كوردستان نزیكه‌ی 20 ساڵه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی ئێكسپایه‌ر قۆرخكراوه و رێگه به هیچ نوێبوونه‌وه‌یه‌ك ناده‌ن و ساڵ به ساڵیش خوله‌كان به‌ره‌و كێشه و لێكترازان و ته‌نانه‌ت خوێنڕشتن ده‌چێت.