دیمستۆرا گه‌یشته سووریا
K24- هەولێر
نێرده‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى كۆبوونه‌وه‌كانى ژنێڤ، گه‌یشته دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15.6.2015) ستیڤان دیمستۆرا، نێرده‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى كۆبوونه‌وه‌كانى ژنێڤ، گه‌یشته دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا، به بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شانده‌كه روون بكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "ئه‌لوه‌ته‌ن"ى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌و باره‌یه‌وه، جیسى شاهین، وته‌بێژ به ناوى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا دیموستۆرا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى سووریا كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له بۆچوونى ئه‌وان سه‌باره‌ت به سازكردنى وتوێژه‌كانى ژنێف بگرێت.
وتوێژه‌كانى ژنێف بۆ جارى چواره‌م، له ئایارى رابردوودا ده‌ستیان پێكرد و بڕیاره له ته‌مموزى داهاتووشدا جارێكى دیكه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
شاهین، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، دیموستۆرا، له‌م سه‌ردانه‌یدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بڕوا به ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا بهێنێت كه رێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات.
هه‌روه‌ها گوتى: "دیموستۆرا پرسى پاراستنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و قه‌ده‌غه‌ى به‌كارهێنانى به‌رمیلى پڕ ته‌قه‌مه‌نى دژ به ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سووریا تاوتوێده‌كات".
له 31ى ئایارى رابردوودا، ستیڤان دیموستۆرا ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا گرت و رایگه‌یاند، ئیدانه‌ى هه‌موو جۆره بۆردومانكردنێكى هاووڵاتیانى سووریا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمشقه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ى هێزى ئاسمانى سووریا ده‌یكات دژى دانیشتوانى وڵاته‌كه‌ى به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدراو نییه.