روحانى و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى وزه‌ى ناوه‌كی كۆده‌بنه‌وه
K24 – ھەولێر
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران، بڵاویكرده‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌رپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2-7-2015)، ئاژانسی هه‌واڵی ئێران، بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕوان دەکرێت، ئه‌مڕۆ "یۆکیا ئامانۆ"، به‌رپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆکی ئێران له تاران کۆبـبێتەوە و باس لەوە بکات ئەو وڵاتە ئاسانکاری بکات بۆ پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن.
دانوستاندنى وڵاتانى 6 زلهێزەکەی جیهان سه‌باره‌ت به پرسى ئەتۆمییەکەی ئێران به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به رێكکەوتنێکی کۆتایی گشتگیر.
بابەتی پشکێنه‌ران و کاتی هه‌ڵگرتنی سزاکانی سه‌ر ئێران، دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کین که هێشـتا وتووێژکا‌رانی ئێرانی و گروپی وڵاتانی ٥+١ گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
دوێنێ وادەی رێككەوتنی ئێران و 6 زلهێزەکەی جیهان کۆتای هات، بەڵام ئەو وادەیە بۆ حەوت رۆژی دیکە درێژکرایەوە تا بگەنە ئەنجامێك سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.