عه‌مار حه‌كیم: داعش نیعمه‌ت بوو
K24 – ھەولێر
له رۆژی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی به‌در، "عه‌مار حه‌كیم"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، رايگه‌ياند، داعش نیعمه‌تێك بوو بۆ عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هێزه‌كانی خۆیان یه‌ك بخه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4-7-2015)، له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوی به‌در، "عه‌مار حه‌كیم"، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد، له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داعش نیعمه‌تێك بوو بۆ عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هێزه‌كانی خۆیان یه‌ك بخه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمه پێش داعش زۆر جیاواز بووین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، به‌ڵام داعش وای كرد، هێزه عێراقییه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست بن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان".
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌ی دا ، حه‌كيم، ره‌تیشی كرده‌وه، كه ناوی "میلیشا" له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بنرێت، داواشی كرد به‌زووترین كات رێگا چاره‌یه‌كی یاسایی بدۆزنه‌وه بۆ پڕچه‌ككردنی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
له كۆتایی گوتاره‌كه‌يدا، داوای له ئاواره‌كانی عێراق كرد، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان كه له ئێسته‌دا زۆربه‌ی شوێنه‌كان پاككراونه‌ته‌وه له داعش.
رێكخراوى به‌در، له ماوه‌ى ساڵانى شه‌ڕى عێراق و ئێران‌دا له‌ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، له‌لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه دامه‌زرێنرا، "محمد باقر ئه‌لحه‌كيم"، يه‌كه‌م سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه‌بوو، دواى ئه‌ويش "عه‌بدولعه‌زيز حه‌كيم" بوو به سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه، له ئێسته‌شدا عه‌مار حه‌كيم سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و رێكخراوه ده‌كات و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى چه‌كدرانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات.