سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم داوايه‌ك ئاراسته‌ى توركيا و په‌كه‌كه‌ ده‌كات

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا داواى له‌ توركيا كرد، "بۆردومانكردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌" و هاوكات داواشى له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان كرد، "شه‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان دووربخاته‌وه‌".

  K24- هەولێر

 

سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا داواى له‌ توركيا كرد، "بۆردومانكردنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌" و هاوكات داواشى له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان كرد، "شه‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان دووربخاته‌وه‌".

ئاڵۆزيى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا به‌رده‌وامى هه‌يه‌ و له‌ دوا پرۆسه‌ى سه‌ربازى توركياشدا 11 هاووڵاتى گوندنشينى هه‌رێمى كوردستان گيانيان له‌ده‌ستدا و له‌ به‌رامبه‌ريشدا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا وێراى ئيدانه‌كردنى رژانى خوێنى هاووڵاتيان، داواى له‌ په‌كه‌كه‌ كرد، شه‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌: "ئێمە لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەم بۆردومانە دەكەین كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان، داوا لە توركیا دەكەین بۆردومانكردنی خەڵكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەهیدكردنی هاووڵاتیی مەدەنیی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت".

هه‌روه‌ها سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم داواى له‌ هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ كردووه‌، شه‌ڕ له‌ هه‌رێمى كوردستان دووربخه‌نه‌وه‌ و تێيدا هاتووه‌: "پێویستیشە هێزەكانی پەكەكە گۆڕەپانی شەڕەكە لە هەرێمی كوردستان دوور بكەنەوە و چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ئەو شەڕ و ململانێیە. بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵكی مەدەنی دەبێت و داوا دەكەین لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی".