په‌يوه‌ندى نێوان داهێنان و تێكچوونى عه‌قڵى دۆزرايه‌وه

K24- هه‌ولێر
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى كه گۆڤارى "نيتچر نيورۆلۆدجى" بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، په‌يوه‌ندييه‌كى هاوبه‌شى كرۆمۆسۆمى له نێوان داهێنان و تێكچوونى عه‌قڵيدا هه‌يه.
توێژينه‌وه‌كه به شێوه‌يه‌كى مه‌يدانى ئه‌نجامدراوه و 86 هه‌زار هاووڵاتى ئايسله‌نديى و زياتر له 9 هه‌زار سويديى و 18 هه‌زار و 500 هاووڵاتى هۆڵه‌ندايى ئه‌نجامدراوه.
زانايان باس له‌وه ده‌كه‌ن، توێژينه‌وه‌كه‌يان پشتيوانى بيرۆكه‌ى ئه‌رستۆى فه‌يله‌سوف ده‌كات، كه بڕواى وابووه، "داهێنان به‌دى نايه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌مێك له شێتى نزيك نه‌بێته‌وه".
توێژه‌ره ئايسله‌ندييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى گۆڕانكارى له كرۆمۆسۆمى تايبه‌ت به زيادبوونى مه‌ترسى تووشبوون به شيزۆفرينيا كاريگه‌رى هه‌يه له‌سه‌ر درووست بوونى هه‌ستيى داهێنانكارى.
ئه‌نجامده‌رانى توێژينه‌وه‌كه، ده‌ڵێن: "توێژينه‌وه‌كه‌مان ئه‌و بيرۆكه‌يه به‌هێزده‌كات، كه كرۆمۆسۆمه‌كان رۆڵێكى راسته‌وخۆيان له پرۆسه‌ى داهێناندا هه‌يه".