گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ر ئێشه

K24- هه‌ولێر
سه‌ر ئێشه، یه‌كێكه له‌و ئازارانه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات، هه‌روه‌ها رێگره له‌به‌رده‌م ژیانی سروشتی مرۆڤ، به‌جۆرێك وا ده‌كات مرۆڤێكی بێزار و خه‌فه‌تبار ده‌ربكه‌وێت و له كارى رۆژانه‌ى دوا بخات.
گرگنترین ئه‌و هۆكارانه‌ی مرۆڤ تووشی سه‌رئێشه ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-كه‌م خه‌وی: هه‌موو مرۆڤێك له رۆژێكدا پێویسته 7 سه‌عات و نیو بخه‌وێت، كه‌متر له‌و ماوه‌یه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دووچار سه‌رئێشه ببێته‌وه زۆرجار ته‌نانه‌ت به خواردنی ده‌رمانیش چاره‌سه‌ر ناكرێت، تاوه‌كوو نه‌خه‌وێت.
2- دانیشتنی زۆر له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیته‌ر: به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ پشوو، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات، به‌جۆرێك واده‌كات ماسولكه‌كانی چاو به‌ره‌و گرژی و ئاستی بینینی لاواز بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری تووشبوون به سه‌ر ئێشه، بۆیه واباشتره له‌ساته‌وه‌ختی به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ر، ناوه ناوه، پشوو بده‌یته چاوه‌كانت.
3-مانه‌وه له‌به‌ر خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ: هه‌رچه‌نده تیشكی خۆر سوودی هه‌یه، به‌ڵام مانه‌وه له‌به‌ر خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ئاو له‌جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌م ده‌كات، دواجار ده‌بێته هۆی دروستبوونی سه‌ر ئێشه، بۆیه ئه‌گه‌ر چوویته به‌ر خۆریش، هه‌وڵبده ئاو زۆر بخۆیته‌وه.
4- نه‌خۆشی: هۆكار گه‌لێكی دیكه هه‌یه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه "بوونی لوو" له‌ناو سه‌ردا، "كێشه‌ی بینینی چاو"، ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه ده‌بێته هۆكاری سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌كه‌ت گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئه‌وا پێویسته به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر له‌و بواردا بكه‌یت.
5-به‌دهه‌رسی: له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ده نوێنه‌ری دابه‌شكردنی خۆراكه بۆ گشت ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌رسكردنی خۆراك له گه‌ده‌دا رووبدات، ده‌بێته هۆكار دروستبوونی سه‌ر ئێشه.
6- كێشانی جگه‌ره: وه‌ك ئاشكرایه جگه له مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤ هیچ سوودێكی نییه، یه‌كێك له‌و زیانانه‌ش بریتییه له هه‌وكردنی لووت كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی سه‌ر ئێشه.