ڤياگرا سه‌رده‌كێشى بۆ شێرپه‌نجه
K24 – ھەولێر
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى گه‌يشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌كارهێنانى ده‌نكۆڵه‌ى شين (ڤياگرا) په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌دا هه‌يه.
كۆمه‌ڵه‌ى زانستى ئه‌مريكا، ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه راگه‌ياند. به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كه، به‌كارهێنانى ده‌نكۆڵه‌يه‌كى وه‌ك ڤياگرا، هۆكاره بۆ زيادبوونى ئه‌گه‌رى تووشبوون به ميلانۆما، كه جۆرێكى زۆر مه‌ترسيدارى شێرپه‌نجه‌يه.
توێژينه‌وه‌كه، به‌دواداچوونى بۆ 20 هه‌زار دۆسييه‌ى پزيشكى له سويد كردووه.
ئه‌و دۆسييانه له نێوان ساڵانى 2006 تاوه‌كو 2012 له نه‌خۆشخانه‌كانى سويد تۆمار كراوون.
له‌و ماوه‌يه‌دا 4 هه‌زار و 65 كه‌س تووشى ميلانۆما بوونه و له سه‌دا 11ى ئه‌و تووشبووانه (435 كه‌س)، ده‌نكۆڵه‌ى ڤياگرايان به‌كارهێناوه.
توێژينه‌وه‌كه، ئاشكرايكردووه، له‌ناو تووشبوواندا ئه‌وانه‌ى ڤياگرايان به‌كار هێناوه، مه‌ترسييه‌كانى نه‌خۆشييه‌كه به رێژه‌ى %21 له‌سه‌ريان زياتره.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، زۆرينه‌ى ئه‌و پياوانه‌ى ڤياگرا به‌كار ده‌هێنن، كه‌سانێكن ده‌ستمايه‌ى زۆريان هه‌يه و له رووى خوێنده‌وارييه‌وه، ئاستيان به‌رزه و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى باڵان.