باشترین رێگه بۆ نه‌هێشتنی بۆنی سیر
K24- هەولێر
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك خواردنی سێ‌و باشترین كاریگه‌ری بۆ نه‌هێشتنی بۆنی سیر هه‌یه.
زانایانی ئه‌مریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی سێ‌و و ئاوی لیمۆ و نه‌عنا بۆنی ناخۆش سیر ناهێڵن.
هه‌ره‌ها چای سه‌وز و كه‌ره‌وز و سپێناخ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینن.
بۆنی ناخۆشی سیر به‌هۆی پێكهاته‌ی «allyl متیل سولفید (AMS)» له سیردا كه هه‌رس نابێت و له هه‌ناسه‌دان و ئاره‌قه‌دا ئازاد ده‌بێت.
ئه‌م زانایانه دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه سێ‌و باشترین كاریگه‌ری هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی بۆنی سیر و ئه‌نزیمه‌كانی ناوی یارمه‌تیده‌رن بۆ نه‌هێشتنی بۆنه‌كه‌ی.
ئه‌م توێژینه‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه خواردنه‌وه‌ی كوپێك شیر به رێژه‌ی 50% بۆنی سیر كه‌م ده‌كاته‌وه.