كوردستان.. مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌ران دوا ده‌كه‌وێت
K24 – ھەولێر
بەھۆی گۆڕینەوەی پارە لە دۆلارەوە بۆ دیناری عێراقی، موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دوا دەكەوێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (16-8-2015) " دڵشاد شەعبان" جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان بۆ "K24" گوتی: " بڕی ئەو پارەیەی كە بەشێوەیەكی سەربەخۆ نەوت فرۆشراوە دەگاتە نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار، ھیچ كۆمپانیایەك ناتوانێ ھەموو پارەكه بەیەكەوە بدات، بۆیە لە مانگێكدا بە چوار جار پارەكە بە وەزارەتی دارایی حكوومه‌ت ھەرێمی كوردستان دەدرێت، له ئێسته‌دا بڕی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران كێشەی گەورەی ئەوەیە چۆن دۆلار بگۆڕێتەوە بە دیناری عێراقی بۆ ئەوەی پارەی فەرمانبەران دابین بكات".
كێشەكانی ھەولێرو بەغدا لەمەڕ فرۆشتی نەوت بە شێوەیەكی سەربەخۆ تاوه‌كوو ئێسته چارەسەر نه‌كراوه به‌و هۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ وه‌كوو پێویست له كاتی دیاری كراوی خۆیدا مووچه بدات به فه‌رمانبه‌ره‌كانی، بۆیه بڕیاریداوه نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بفرۆشێت.