بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چيتر به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ناكات
K24 – ھەولێر
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوودا لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌سازێن، ده‌كشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2.9.2015)، ئه‌ندامێكى جڤاتى گۆڕان به(K24) گوت: "ئه‌گه‌ر رۆژی یەكشەممەی داھاتوو لە كۆبوونەوەی پێنج لايه‌نه‌كه‌دا لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم نەگەنە رێككەوتن ئەوان چیدی بەشداری كۆبوونەوەكان ناكەن".
ئەو ئەندامە گوتيشى: "لەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆدا ھەر لایەنەو پاكێجی خۆی دەبێت و دواتر ھەر چوار لایەن له كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەدا داوا‌و پێشنیارەكانی خۆیان لە پاكێجێكدا رادەستی پارتی دەكەن".
ئەمرۆ چوارشه‌مه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌سازى لايه‌نه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو ھەریەكە لە یەكێتی ، گۆڕان ، كۆمەڵ و یەكگرتوو لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی چوار قۆڵیان ئەنجامدا.
بڕياره رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووش به‌مه‌به‌ستى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێنج لايه‌نه‌كه بڕياره كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه ئه‌نجام بده‌ن، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا لايه‌نه‌كان نه‌گه‌يشتنه سازان، چيتر به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن.