عه‌بادى 123 به‌رپرسى ديكه‌ له‌ پۆسته‌كه‌يان دوور ده‌خاته‌وه‌

Kurd24

K24 – به‌غدا

به‌مه‌به‌ستى چاكسازيكردن له‌ داموده‌زگه‌كانى عێراق، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، 123 به‌رپرسى باڵا له‌ وه‌زاره‌ته‌ جياجياكانى عێراق دوورخسته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (10.9.2015) حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى چاكسازيكردن له‌ وڵاتدا و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكان ناوى 123 بريكار و به‌رێوه‌به‌رى گشتى له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى عێراقى له‌ به‌يانێكدا بڵاوكرده‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی 3 بریكار و 10 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی بازرگانی 1 بریكار و 8 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی گواستنەوە 2 بریكار و 6 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی كشتوكاڵ 4 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی رۆشنبیری 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی گەشتووگوزار و شوێنەوار 1 سەرۆك دەستە و 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران 2 بریكار و 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی نیشتەجێ‌ كردن و ئاوەدانكردنەوە 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی نەوت 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی پەیوەندییەکان 2 راوێژكار

وەزارەتی كارەبا 8 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی پەروەردە 3 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان 34 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی دارایی 4 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی داد 2 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی لاوان 5 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی شارەوانییەكان 1 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو 8 بەڕێوەبەری گشتی

وەزارەتی ژینگە 1 بەڕێوەبەری گشتی

دەزگای هەواڵگری 1 بەڕێوەبەری گشتی

دەستەی حەج و عومرە 1 بریكار 1 بەڕێوەبەری گشتی

ئەمیندارییەتی بەغدا 1 بریكار و 4 بەڕێوەبەری گشتی

له‌ 9ى ئابى مانگى رابردوودا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی له‌ ده‌زگا حكومییه‌كانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌وانه‌ "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی به‌رپرسانی باڵای عێراق بۆ ده‌ره‌وه‌، داخستنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌حكوومه‌ت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و راپێچكردنی تۆمه‌تباران بۆ دادگه..هتد".

هه‌ر له‌ هه‌مان مانگدا، عه‌بادى، دووه‌مین پڕۆژه‌ بڕیارى چاكسازى راگه‌یاند كه‌ بریتى بوو له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى: "مافى مرۆڤ، كاروبارى ژنان، كاروبارى پارێزگاكان و ئه‌نجونى نوێنه‌ران، ده‌وڵه‌ت"، هه‌روه‌ها یه‌كخستنى هه‌ندێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك:

- وه‌زاره‌تى زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.

- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ بوون.

- وه‌زاره‌تى گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى.

- وه‌زاره‌تى ژینگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.