پارتى سێ پێشنياز ده‌داته چوار لايه‌نه‌كه
K24 – ھەولێر
پارتی لەکۆبوونەوەی پێنج لایەنەکەدا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان پێشنیاری نوێی خستووەتە بەردەم "یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه (14.9.2015) چوار لایەنەکە لە شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی پێشنیازەکانی پارتی ده‌کەن و لەکۆبوونەوەی داھاتووی پێنج لایەنەکە كە بڕیاروایە لە ١٧ ئەیلولی داھاتوو ئەنجام بدرێت وەڵامی پارتی بدەنەوە.
لە حەوتەمەین کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سەرەکییە سیاسیەکەی باشووری کوردستان کە دوێنێ لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو, تێيدا پارتی سێ پێشنیازی لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمى كوردستان و شێوازی ھەڵبژاردن و بەرپرسیارێتی سەرۆکی ھەرێم لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان داوەتە لایەنەکانی "یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی."
ھەریەک لە یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامیش پێشنیازی خۆیان لەسەر ئەو پرسە خستووەتە بەردەم لایەنەکان.
فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لایەنەکان تاوتوێی پێشنیارەکان دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت".
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بڕياره پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌شته‌م كۆبوونه‌وه له ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە شاری ھەولێر له‌نێوان لايه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و پرسه يه‌كلايى بكه‌نه‌وه.