نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
K24 – ھەولێر
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده ده‌بن، چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیاریكراویان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مانه‌ن:
*هه‌ستكردن به ئازار‌و نه‌حه‌سانه‌وه: هه‌ستكردن به ته‌سكبوونی سك، یه‌كێكه له نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، به‌جۆرێك واده‌كات ئازارێكی زۆر له سكدا جێگیربێت و هه‌ست به حه‌سانه‌وه نه‌كات، زۆرجاریش ئه‌و ئازاره وا له مرۆڤه‌كه ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست بكات ئاگرێك له سكی دایه، جگه له‌مه‌ش، واده‌كات قوتدانی پاروو ئه‌وه‌نده لای ئاسان نه‌بێت، ئه‌ویش هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌وه‌یه.
*هێڵنج و رشانه‌وه: ره‌نگه هۆكاری هه‌مه‌چه‌شن هه‌بێت بۆ هاتنی هێڵنج و رشانه‌وه، وه‌كوو "ڤایرۆس" یان خواردنی خراپ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێڵنج و رشانه‌وه، به‌رده‌وام له زیادبووندا بوو، پێویسته به‌زووترین كات بچیته لای پسپۆری تایبه‌ت له‌و بواره‌دا و راوێژی پێ بكه‌یت.
*كه‌مبوونی كێش و هه‌ڵئاوسان: دیاره كه‌مبوونی كێش له ئه‌نجامی نه‌خواردنی خۆراك یاخود حه‌زنه‌كردنی هه‌ندێك خۆراكه‌وه‌یه، ئه‌مه‌یش به‌پێی كات په‌ره‌ده‌سه‌نێ، به‌یه‌كێك له نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌ژمار ده‌كرێ.
* هاتنى خوێن له‌گه‌ڵ رشانه‌وه: زۆرجار كه‌سی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده، خوێن له‌گه‌ڵ رشانه‌وه‌كه‌ی دێت، ره‌نگێكی سووری كاڵی هه‌یه، یاخود نیمچه قاوه‌ییه، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی تووشی خوێن به‌ربوونێكی ته‌واو.
*كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه: هه‌ستكردن به ماندوویه‌تیيه‌كی زۆر و بێزاری، یه‌كێكه له نیشانه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده.