مه‌ترسی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی له كاتی سكپڕیدا
K24 – ھەولێر
بوونی خه‌مۆكی له‌ساته‌وه‌ختی دووگیانی‌دا شتێكی سروشتی و ئاساییه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووگیانن تووشی خه‌مۆكی بوونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌ره‌نجه، هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه جگه له‌وه‌ی خه‌مۆكیان هه‌یه، تووشی دڵه‌ڕاوكێ و شپرزه‌یی و توڕه بوونیش بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك زۆر بیر له كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه ده‌كه‌نه‌وه به‌جۆرێك ترسیان هه‌یه ئه‌و رۆژه به‌چاوی خۆیان ببینن، ئه‌مه واده‌كات هۆڕمۆنه‌كانی به ناڕێكی كاری خۆیان بكه‌ن و دواتر زیانی ده‌بێت بۆ سه‌ر كورپه، هه‌روه‌كوو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه روون كراوه‌ته‌وه:
*زیادبوونی لێدانی دڵ: لێدانی دڵ یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌یاندنی خوێن به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و گواستنه‌وه‌ی خۆراك بۆ كۆرپه، به‌ڵام كاتێك ئافره‌تی دووگیان تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی ده‌بێت، لێدانی دڵ زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی له گواستنه‌وه‌ی خۆراك بۆ كۆرپه تێك ده‌چێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی دروست ده‌كات، جگه له‌مه‌ش واده‌كات دایكه‌كه هه‌ست به‌ماندوو بوونێكی زۆر‌و بێزاری بكات.
*كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن: وه‌ك ده‌زانین ئافره‌ت له كاتی دوو گیانیدا زیاتر له هه‌موو كاتێك پێویسته خه‌و خۆراك و خواردنی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی باش، تاوه‌كوو كۆرپه‌ی ناو سكی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست گه‌شه بكات.
بوونی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی له ئافره‌تی دووگیان یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، جگه له‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به بێزاری و دڵ ته‌نگی بكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواردن، تووشی كه‌م خوێنیش ده‌بێت، مه‌ترسی زۆر بۆ سه‌ر كۆرپه‌ی ناو سكی دروست ده‌كات.
*نارێكی كاری هۆرمۆنه‌كان: خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كان نه‌توانن وه‌كوو پێویست به كاروباری خۆیان هه‌ڵسن، زۆرجار ئه‌و ناڕێكییه واده‌كات كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كۆرپه‌كه دروست بكات و له‌باربچێت.
*ئه‌رقكردنه‌وه: كاریگه‌ری خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ واده‌كات، ئافره‌تی دووگیان، به‌رده‌وام ئه‌ره‌ق بكاته‌وه، ئه‌ویش له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به ماندبوون و ناڕێكی كاركردنی هۆرمۆنه‌كان، یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادبوونی ئه‌ره‌قكردنه‌وه.