چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵێكی شه‌ڕانگێز ده‌كه‌یت
K24 – ھەولێر
هه‌میشه دونیای منداڵ به‌وه ناسراوه كه دونیایه‌كی پاكه، دوور له هه‌موو تاوانێكی نا مرۆڤانه، به‌ڵام زۆرجار جۆری ژینگه و چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی گه‌وره‌كان واده‌كات كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی، به‌جۆرێك واده‌كات كه‌سێكی توندوتیژو شه‌ڕانی ده‌ربچێت.
بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ دوور بێت له هه‌ر جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی شه‌ڕانی، پێویسته به رێگه‌یه‌كی ته‌ندروست و زانستیانه په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین و هاوكاری بین له بنیادنانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانی ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت:
1- گفتوگۆیه‌كی هێمنانه: به‌رده‌وام باوكان، پرسیار ده‌كه‌ن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵێكی توندوتیژ یاخود شه‌ڕانی بكه‌ن، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی باوكان و دایكانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و دایك و باوك له‌ماڵه‌وه توانیان گفتوگۆیه‌كی هێمنانه بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، كاریگه‌ریه‌كی زۆر له‌سه‌ر ره‌فتاری ئه‌و منداڵه ده‌بێت، چونكه منداڵه‌كان ئاوێنه‌ی گه‌وره‌كانن، به‌واتایه‌كی دیكه گه‌روه‌كان چی بكه‌ن، ئه‌وانیش چاو له‌وان ده‌كه‌ن.
2-رێزگرتن له منداڵ: زۆرجار بینیومانه، منداڵان بێ رێزی به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك ره‌فتار و قسه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ چوارده‌وری خۆیدا به‌كار ده‌هێنێن، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه دایك و باوك خۆیان رێزی منداڵه‌كانیان نه‌گرتووه، جا بۆیه كه‌سێكی بێ رێز ده‌رچووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش، پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان، رێز له منداڵه‌كانیان بگرن و به هه‌ڵوسكه‌وتێكی نه‌رم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، چونكه هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌كه ده‌بێت و هه‌مان سینارۆیی دایك و باوكی بۆ كه‌سانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری دووباره ده‌كاته‌وه.
3- چاودێریكردنی ژینگه‌ی منداڵ: زۆرێك له منداڵان به‌هۆی خراپی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا په‌روه‌رده ده‌بن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاریان ده‌كات، بۆ نموونه، سه‌یركردنی فیلمه توندوتیژه‌كان، یاخود هاوڕێیه‌تیكردنی كه‌سانێكی توندوتیژ، ئه‌مانه هه‌مووی واده‌كات، منداڵێكی توندوتیژ به‌رهه‌م بهێنێت.
له‌سه‌ر دایك و باوكان پێویسته چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن، بزانن كه سه‌یری چ جۆره فیلمێك ده‌كه‌ن، یاخود هاوڕێتی كێ ده‌كه‌ن، رۆژانه به چ شتێكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت، یاخود ده‌توانرێ، كاته به‌تاڵه‌كانی به‌چه‌ند شتێكی سوودبه‌خش بۆ پڕ بكرێته‌وه.
4- خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی: پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان، خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ربڕن و خۆیانیان لێ نزیك بكه‌نه‌وه و وه‌كوو هاوڕێ به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، ئه‌م جۆره كرداره واده‌كات ئه‌و منداڵه توێی خۆشه‌ویستی تێدا بڕوێت و زیاتر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت.