بۆ جارى هه‌شته‌م پێنج لايه‌نه‌كه كۆده‌بنه‌وه
به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتن به سازانێكى نيشتمانى و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕياره سبه‌ى هه‌ر پێنج لايه‌نه‌كه بۆ جارى هه‌شته‌م كۆببنه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، لە كۆبوونەوەی سبەی پێنج شەممەدا، ھەرچوار لایەن "گۆڕان و يه‌كێتى و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی"، پێشنیارەكانیان دەخەنە بەردەم شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەو چوار لایەنە دوو پێشنیاریان سەبارەت بە چۆنیەتی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم و دەسەڵاتەكانی ئامادەكردووە وه‌ك:
پێشنیاری یەكەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی وەكو خۆی دەمێننەوە.
پێشنیاری دووەم : ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو خەڵك ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی كەم دەبنەوە.
پێشتر لە کۆبوونەوەی حەوتەمی پێنج لایەنەكه كه رۆژى يه‌كشه‌ممه (13.9.2015) لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو, تێيدا پارتی سێ پێشنیازی لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمى كوردستان و شێوازی ھەڵبژاردن و بەرپرسیارێتی سەرۆکی ھەرێم لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان داوەتە لایەنەکانی "یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی".
فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی حه‌وته‌مى پێنج لایەنەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لایەنەکان تاوتوێی پێشنیارەکان دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت".
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.