ئۆباما بانگێشتی داهێنهری كاتژمێرهكه دهكا
K24- ههولێر
درووستکردنی کاتژمێرێک لە لایەن منداڵێکی ئەمریکی-سودانی، دەبێتە ھۆی دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسەوە و دواتر سهرۆكی ئهمهریكا پێشوازی دهكا.
ئەحمەد محەمەدی تەمەن 14ساڵ کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی سودانە و خوێندکاری بەشی ئەلکترۆنییە لە وڵاتی ئەمهریکا، کاتژمێرێک دروست دەکات و کاتێك دەیەوێت داھینانەکەی پیشانی مامۆستاکەی بدات، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی خۆی، له جیاتی پێشوازیكردن و هاندان، مامۆستاکەی تووڕە دەبێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە قوتابخانە دوور دەخرێتەوە و ھەروەھا لە لایەن پۆلیسیشەوە دەستگیر دەکرێت.
ئەمەش کاردانەوەی جودای لێ دەکەوێتەوە، لە ناو خەڵکی ئاسایی کە دەڵێن ئەوە کارێکی رەگەز پەرەستانەیه، ئهمهش دهبێته هۆی ئهوهی كه باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا داوا لە ئەحمەد بكات کاتژمێرەکهی بۆ كۆشكی سپی ببات و خۆی لەوێ چاوی پێی بکەوێت.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای گوگڵ ستایشی کارەکەی ئەحمەدی کرد و داوایان لێ کرد بەشداری لە پێشانگایەکی زانستی بکات لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە.