گرووپی مهرگ دوو بارمتهی ئازاد كرد
K24- ههولێر
دوو لەو بارمتانەی لە لایەن گرووپی مەرگەوە ڕفێندرابوون ئازاد کران و ئێسته 16 بارمتهكراوی دیكه ماون.
فاروق قایمقەچی، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، پایتهختی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ "رۆیتەرز" باسی لەوە کردووه كه دوو لە 18 بارمتەکەیان لە نزیک شاری بەسڕە ئازاد کراون و لە ڕووی تەندرووستیەوە زۆر باشن.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو دوو بارمتەیە گوتوویانە بارمتەکانی دیکەش باروودۆخیان باشە.
دوو ھەفتە بەر لە ئێسته، گرووپی مەرگ کە گرووپێکی توندڕهوی شیعە مەزھەبن، 18 کرێکاری تورک كه لە شاری بەغدا كاریان دهكرد، لە نزیک یاریگهی شاری سەدر ڕفاند.