كۆبوونه‌وه‌ى هه‌شته‌مى لايه‌نه‌كان كۆتايى هات
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتن به سازانێكى نيشتمانى و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه له هۆڵى شه‌هيد سه‌عد عه‌بدوڵلا له شارى هه‌ولێر كۆتايى هات.
ئه‌مڕۆ، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌شته‌مى پێنج لايه‌نه‌كانى "پارتى، گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ" له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند: "كۆبوونه‌وه‌ى پێنج لايه‌نه‌كه كۆتايى هات و هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوو، ئه‌ميش له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى ئه‌و دوو پێشنيازه‌وه بوو كه له‌لايه‌ن چوار لايه‌نه‌كه‌وه پێشكه‌ش به پارتى ديموكراتى كوردستان كرا، بڕياره پارتىيش ئه‌و پێشنيازانه بباته‌وه مه‌كته‌بى سياسى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن، دواتر له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى رۆژى دووشه‌ممه دواى جه‌ژن له شارى سلێمانى له‌لايه‌ن پارتى وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
گوتيشى: "ئه‌و پێشنيازانه‌ى كه پێشكه‌ش كرابوون له‌لايه‌ن چوار لايه‌نه‌كه‌وه په‌يوه‌ندى به ميكانزمى هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه بوو، له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو كه بڕياره رۆژى دووشه‌ممه له شارى سلێمانى بێت، هيوادارين بگه‌ينه ئه‌نجامێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پێنج لايه‌نه‌كه هيوايان خواستووه كه‌وا هێرشى راگه‌ياندنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه راوه‌ستێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ياننامه‌يه‌كيان ده‌ركردووه.
پێشتر لە کۆبوونەوەی حەوتەمی پێنج لایەنەكه كه رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو (13.9.2015) لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو, تێيدا پارتی سێ پێشنیازی لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمى كوردستان و شێوازی ھەڵبژاردن و بەرپرسیارێتی سەرۆکی ھەرێم لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان داوەتە چوار لايه‌نه‌كه.
فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی حه‌وته‌مى پێنج لایەنەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لایەنەکان تاوتوێی پێشنیازەکان دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت".
به‌پێى ئه‌و زانياريانه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، لە كۆبوونەوەی ئه‌مڕۆدا ھەرچوار لایەن "گۆڕان و يه‌كێتى و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی". دوو پێشنيازيان خستووه‌ته به‌رده‌م پارتى ديموكراتى كوردستان كه بريتين له:
پێشنیاری یەكەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی وەكو خۆی دەمێننەوە.
پێشنیاری دووەم : ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو خەڵك ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی كەم دەبنەوە.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
نزیکەی سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.