پێشمه‌رگه شكست به هێرشێكى داعش ده‌هێنێت
K24 – ھەولێر
لە میحوەری ناوەران، ھێرشێكی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان تێك‌شكێنران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16.9.2015) لیوا سالار تەیمور، ئەندامی فەرماندەی زێرەڤانی لە میحوەری ناوەران، بە (K24) گوت: "كاتژمێر یەكی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە ھێرشییان كردە سەر گوندی باریمەی سەر رێگای نێوان موسڵ و شێخان، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگە توانییان بە چەكی قورس و سوكەوە بەرپەرچییان بدەنەوە و ئۆتۆمبێلێكییان بتەقێننەوە.
گوتيشى: "لە ھێرشەكەدا چه‌كدارانى داعش، ژمارەیەك كوژراو و برینداری داوە، لە بەرانبەردا ھیچ پێشمەرگەیەكی كوردستان شەھید و بریندار نەبووە".
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.