مسته‌فا هیجری: ئێران دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕێ

Kurd24

K24- هه‌ولێر
سکرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێ دیمۆگرافیای ناوچەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی بگۆرێت.

مستەفا ھیجری، سکرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە وتارێكدا كە لە سەر ماڵپەری فەرمی حزبەكەیدا بڵاوی كردۆتەوە نووسویه‌تی: "ئێران بەگۆرینی دیمۆگرافی، دەیەوێ ھەڕەشەكانی كورد و سوننە لە ناوچەكە لەسەری خۆی لابەرێت".
سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژەپێدەری شەڕەكانی عێراق و سووریا دەزانێت و له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ وتاره‌كه‌یدا هاتووه‌: "ئەو قەیرانە بە ملیۆنان كەس ئاوارە دەكات و ئه‌وه‌ش لە بەرژەوەندی ئێراندایە".