عێراق 12 ترلیرۆن دینار بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كات

Kurd24

K24- هه‌ولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق، بڕی 12 ترلیۆن دینار لە بودجەی 2016 بۆ پێشمەرگە دابین دەكات.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ (K24)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی بەرگری عێراق، ڕەزامەندی پیشاندا بە تەرخانكردنی شایستەی دارایی بۆ ھێزە وشكانییەكان، ئەم بڕیارە ھێزەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە كە تایبەتە بە مووچە و كڕینی كەلوپەلی سەربازی.
گوتیشی: "لە مانگی نیسانی 2016 نووسراوێكمان ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری عێراق كرد و داوامان لێ كردن، لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، ھێزی پێشمەرگەش وەك سوپای عێراق، شایستەی دارایی پێ بدرێت، وەزارەتی بەرگریش لە 6.9.2015 وەڵامی ئێمەیان دایەوە و بڕیارەكەیان جێبەجێ كرد".
ده‌رباره‌ی واده‌ی جێبه‌جێكردن و هه‌ژماركردنی ئه‌و بودجه‌یه‌، نه‌جیبه‌ نه‌جیب گوتی: "لەم مانگەوە پارەكەیان بۆیان ھەژمار دەكرێت".

حكوومەتی عێراق، لە بودجه‌ی 2016 بەشی ھەرێمی كوردستانی بە ڕێژەی 17% دیاری كرد كە دەكاتە نزیكەی 14 ترلیۆن دینار.