مهترسى گواستنهوهى نهخۆشى كۆلێرا بهدى دهكرێت
K24 – ھەولێر
ھاتنی بە لێشاوی ھاووڵاتیانی خوار و ناوەڕاستی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان، مەترسی گواستنەوەی نهخۆشى كۆلێراى بۆ ناوەوەی کوردستان دروست كردووه.
دواى تۆمارکردنی ٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە عێراق و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ههرێمى كوردستان رايگهياند, ئەوان پێش ئەوەی مەترسی لەسەر کوردستان دروست بێت, رێو وشوێنی تایبەتیان گرتووهتهبەر.
چەند رۆژێک لەمەوبەر, حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق, داوای لە شانەی ئیدارەکردنی تەنگەژە مەدەنییەکان کرد, پلانێکی بەپەلە ئامادە بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا، ئەمەش دوای ئەوەی حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە تۆمارکرا.
بەڵام پزیشکێکی جێنشینی خولاو کە ماوەی دوو مانگە لە فریاکەوتنی خۆرھەڵات لە شاری ھەولێر دەوام دەکات, تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرای نەبینیوە و ئاوی خواردنەوە بە ھۆکارێکی سەرەکی دەزانێت.
کۆلێرا, نەخۆشیێکە بەھۆی ڤایرۆسی فابیریۆ تووشی مرۆڤ دەبێت, زۆربەی کات لە رێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە بڵاودەبێتەوە, لەکاتی تووشبوونی چەند کەسێکی کۆمەڵگه زۆر بە خێرايی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.