كۆبوونه‌وه‌يه‌ك‌ له‌سه‌ر قه‌يرانى دارايى ئه‌نجام ده‌درێت

Kurd24

K24 – ھەولێر

به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و خستنه‌ڕووى كێشه‌ داراييه‌كان، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وزه‌، كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بۆ دەرچوون لەقەیرانی دارایی و لەسەرووی ھەمووشیانەوە كێشەی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارە سبەی دووشەممە(21.9.2015)، كۆبوونەوەی لێژنەی نەوت و غازی ھەرێمى كوردستان بەڕێوەبچێت و تێيدا ژمارەیەك شارەزا و پسپۆڕیش لەبواری په‌يوه‌نديدار لەو كۆبوونەوەیە بەشداردەبن".

گوتيشى: "لەمانگی حەوتەوە ھەرێم كوردستان دەستی كردوە بە فرۆشتنی نەوت، بەڵام كاتى زياترمان پێویستە بۆ گەڕانەوەی داھاتی فرۆشراوی ئەو نەوتە".

زياتر له‌ ساڵێكه‌ هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى بووه‌ته‌وه‌، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراقى به‌ رێككه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌ريمى كوردستان و به‌غدا، سه‌ره‌ڕاى هاتنى داعش بۆ عێراق و داگيركردنى موسڵ و ئه‌نبار، بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى 3 مليۆن كه‌س ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بن.